به‌پێی ماده‌ی 62 له ده‌ستووری كۆماری عێراقدا، هه‌مواره‌كانی لیژنه‌ی دارایی له بودجه دا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، هه‌روه‌ها به‌پێی سێ بڕیاری دادگایی باڵای فیدراڵی، نه لیژنه و نه په‌رله‌مان له ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی ده‌ستكاریكردن و زیادكردنی ماده و بڕگه‌یان نییه.
لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ستكاریی ماده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی كردووه، به‌تایبه‌ت ماده‌ی 13 و 14 كه تایبه‌ته به پشكی كوردستان، ئه‌وه‌یش پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له ماده‌ی 62/ یه‌كه‌مدا هاتووه: ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پڕۆژه‌یاسای بودجه و حیساباتی گشتی پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، تا بڕیار له‌باره‌یه‌وه بدات.
له خاڵی دووه‌م/ هاتووه: ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ند و به‌شه‌كانی بودجه‌ی گشتی بگۆڕێت، بڕی گشتی كه‌م بكاته‌وه، له كاتی پێویستدا پێشنیاز بكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕی گشتی خه‌رجكراو زیاد بكات.
چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت /هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت/ پێك دێت، ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ته‌نگژه سیاسی و ئابوورییه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن
له گۆڕانكارییه‌كانی ماده‌ی 13دا، ده‌سه‌ڵاتی داهات و خه‌رجی، هه‌نارده، فرۆشتن و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له ده‌ست هه‌رێمی كوردستاندا نامێنێت، به‌غدا پابه‌ند ده‌كات به ناردنی شایسته داراییه‌كانی كوردستان.
هه‌روه‌ها به‌پێی گۆڕانكاریی ماده‌ی 14، وه‌زیری دارایی ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ خه‌رجكردنی داهاتی نه‌وت، ئه‌گه‌ر كێشه دروست بوو، ده‌بێ له ماوه‌ی 15 رۆژدا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌رنا شایسته داراییه‌كان كوردستان راده‌گیرێ.
بڕگه‌یه‌كی تر زیاد كراوه كه حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند ده‌كات به پێدانی 10% له بودجه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی ساڵانی رابردوو، هۆكاری پاشه‌كه‌وته‌كه ئه‌وه‌بوو عێراق له 2014 به‌شه بودجه‌ی كوردستانی بڕی، بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێم ناچار بوو نیوه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی پاشه‌كه‌وت بكات.
ئه‌وه‌ی لیژنه دارایی كردوویه‌تی، 95% پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره
چه‌ند جارێك داوا له دادگای كراوه ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دیاری بكات، له كاتی ده‌ستكاریی ماده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بودجه، بۆیه له یه‌كێك له بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (25/2012) كه تێدا هاتووه: "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆی نییه ده‌ستكاریی گه‌وره له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا بكات".
"وشه" بۆچوونی د. هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب كه پسپۆڕی ده‌ستووری نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌وه‌ی لیژنه دارایی كردوویه‌تی، 95% پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران تایبه‌ت به‌ده‌ستكاریكردن له بودجه‌ی گشتی دیاری كراوه.
له 2017دا كاتێك پڕۆژه‌یاسای بودجه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كرا و له‌وێ ده‌ستكاری كرا، بۆیه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراق له دادگا تانه‌ی لێ دا، بۆیه دادگا بڕیارێكی تری دا به ژماره(17/2017) تێیدا هاتووه: "له ده‌سته‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نییه گۆڕانكاریی له یاسای بودجه بكات، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران."
بۆچوونێكی تری یاسایی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران/به‌تایبه‌ت له پڕۆژه‌یاسای بودجه/ هه‌یه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێ ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی بودجه "بارگرانیی دارایی" دروست نه‌كه‌ن، یان تێپه‌ڕاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌ت نه‌بێ، ئه‌وا به یاسایی تێپه‌ڕێت، حكوومه‌ت تانه‌ی لێ نادات، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه بێت، حكوومه‌ت ده‌بێ تانه له ماده و بڕگه‌كانی بودجه بدات، ئه‌وكات دادگا بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌دات. به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، زیاتر له 30 بڕیاری دادگا تایبه‌ت به بودجه ده‌رچووه.
یه‌كێكی تر له بڕیاره‌كانی دادگا به ژماره ( 35/2021) هاتووه: "زیادكردنی ده‌قی یاسایی له ره‌شنووسی بودجه، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه نێراوه، وا ده‌كات ده‌قه‌كان ناده‌ستووری بن، ئه‌و زیادكردنه‌ش رێگره له جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت كه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگی پێ دراوه."
كه‌ی تانه له یاسا ده‌درێت؟
دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر درا، پاشان كه له رۆژنامه‌ی وه‌قائعی عێراق بڵاو كرایه‌وه، ته‌نیا "سه‌رۆك وه‌زیران یان حكوومه‌ت" ده‌توانێ له دادگا تانه له یاسا، ماده و بڕگه‌كان بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پڕۆژه‌یاسای یاساكانی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
گفتوگۆی سیاسی
چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه هاوپه‌یمانیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت /هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت/ پێك دێت، ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ته‌نگژه سیاسی و ئابوورییه‌ی هاتووه‌ته ئاراوه بدۆزنه‌وه، چونكه له عێراقدا هیچ ساڵێك پڕۆژه‌یاسای بودجه به ئاسانی تێنه‌په‌ڕیوه، به به‌رده‌وام به كۆمه‌ڵێك گرفت تێپه‌ڕیوه، پاشان په‌سند كراوه.
ئێسته‌ش ئاراسته‌كان وا هه‌نگاو ده‌نێن تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه یان سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، رۆژێك دیاری بكرێ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023-2025، به‌پێی نوێترین گوته‌ی موعین كازمی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی، چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی به‌پێی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڕوات. دوێنیش هه‌یسه‌م جه‌بار ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، به‌بێ "رێككه‌وتنی سیاسی" بودجه تێناپه‌ڕێت.