دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی توركیادا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌نگی سه‌رۆك كۆماری وڵاته‌ی برده‌وه و راگه‌یه‌نرا. ئه‌مڕۆ كرێملین وێڕای پیرۆزباییكردن لێی، له‌ڕێ گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه رای گه‌یاندووه، ئامانجی زۆریان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه كه له‌مه‌ودوا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دمێتری بیسكۆڤ گوته‌بێژی كرێملین گوتوویه‌تی، دینامیكییه‌كی پته‌ومان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه و ویسته‌كانمان بۆ كاركردن بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانمان رژده، بۆیه زۆر پڕۆژه‌ی رووسی و توركی له جێبه‌جێكردندان، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وه.
له‌باره‌ی پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان سه‌رۆكی رووسیا و توركیا بیسكۆڤ گوتوویه‌تی، تا ئێسته نه‌كراوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له ده‌رفه‌تێكی زۆر نزیكدا ئه‌و پێوه‌ندییه رۆشنایی ده‌بینێت. به‌ڵام تا ئێسته پلانێكی ورد له‌وباره‌یه‌وه له ئارادا نییه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئه‌لیسكه‌نده‌ر گرۆشكۆ دووپاتی كردووه‌ته‌وه، مۆسكۆ سه‌رنجی وردی له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه بۆ جێبه‌جێكردنیان هه‌یه كه له‌گه‌ڵ توركیادا جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتوویه‌تی پڕۆژه‌كان ستراتیجین و ره‌گه‌زی گرنگی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ن، بۆیه رووسیا و توركیا له دیالۆگی سیاسی‌دا به‌رده‌وام ده‌بن.