شوان محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی "سپی میدیا" له‌سه‌ر داوایه‌كی ئاسایشی سلێمانی، له‌لایه‌ن بنكه‌یه‌كی پۆلیسی سلێمانی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چوار سه‌عات ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی ئایار، شوان محه‌مه‌د سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی "سپی میدیا"، به "وشه"ی گوت، دوێنێ له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیارییه‌وه ئاگه‌داركرامه‌وه كه داوایه‌كی یاسایم له‌سه‌ره‌و ده‌بێت پێوه‌ندیان پێوه بكه‌م.
" دوای چوونم و كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه، بۆم ئاشكرا بوو كه ئاسایشی سلێمانی داواكه‌ی له‌سه‌ر هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان تۆمار كردووه و به یاسای پێوه‌ندییه‌كان تۆمه‌تم ئاراسته كراوه" شوان محه‌مه‌د وای گوت.
روونیشی كرده‌وه كه داواكه له‌سه‌ر رووداوه‌كانی مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2022 بووه كه فڕۆكه‌كانی ئێران هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی كۆمه‌ڵه له "زڕگیوێز" له نزیك سلێمانی و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات له كۆیه و ناوچه‌كانی تری نزیك هه‌ولێر. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات له بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری له سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دواتر به كه‌فاله‌تی 500 هه‌زار دینار تا رۆژی دادگاییكردن ئازاد كرا.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته له‌سنووری سلێمانی به‌شێكی زۆر له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی كه له رابردوو له رۆژنامه سه‌ربه‌خۆكاندا كاریان ده‌كرد، سكاڵایان له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێ، هاوكات ئێسته له‌و سنووره‌دا جگه له كه‌ناڵی حزبی كه‌مترین رۆژنامه و میدیای سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌یه.