مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، پێشوازی له شێخ خه‌لیفه بن ته‌حنون بن محه‌مه‌د ئالنه‌هیان كرد.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی ئایار، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، پێشوازی له شێخ خه‌لیفه بن ته‌حنون بن محه‌مه‌د ئالنه‌هیان كرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تدا هاتووه، له دیدارێكدا كه ئه‌حمه‌د ئه‌لزاهری كونسولی گشتیی ده‌وڵه‌تی ئیمارات له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆ له باره‌ی په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندیی تایبه‌تی و به‌هێزی نێوان هه‌رێمی كوردستان و میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی (ئیمارت) كرا.
هاوكات دووپات له پته‌وكردنی هاریكاری و هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا له بواره جۆراوجۆه‌كاندا كرده‌وه.