وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گوتوویه‌تی، ده‌زگای هه‌واڵگریی به‌ریتانی، له پشت هێنانی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كرێگیراو بۆ كێیڤ تا به‌رانبه‌ر به هێزه‌كانیان شه‌ڕ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یش هه‌ژاری و بێكاریی هاووڵاتییانی وڵاته هه‌ژاره‌كانی به‌كار هێناوه.
پێه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاژانسی "نۆڤۆستی" له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌گه‌لێك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه ئاشكرا بووه، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی به‌كرێگیراو له چه‌ندان وڵاتی دنیاوه، بۆ ئۆكراینا گوازراونه‌ته‌وه تا له جه‌نگه‌كه به‌شدارییان پێ بكه‌ن.
زیاتر گوتراوه، رۆژئاوا و له‌ناویاندا به‌ریتانیا، له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه خه‌ڵكی به‌كرێگیراو به‌ره‌و كێیڤ ده‌گوازێته‌وه، ئه‌و به‌كرێگیراوانه له چه‌ندان وڵاتی دنیان و له‌ناویاندا وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
رووسیا زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، رۆژئاوا و به‌ریتانیا، ئه‌و وڵاتانه‌یان كردووه‌ته‌وه ئامانج كه ده‌وڵه‌ته‌كانیان كۆنترۆڵی ته‌واویان به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌وه نییه، زیاتر تیرۆریستیان له زۆر ناوچه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، بۆیه له‌و شوێنانه هه‌ژاری و بێكاری بڵاو بووه‌ته‌وه و پاساوێكه بۆ به كرێگرتنی هاووڵاتییانیان و ناردنیان بۆ ئۆكراینا به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له شه‌ڕ.
هه‌فته‌ی رابردوو پێگه‌ی "ئادزۆنا" كه بزوێنه‌ری په‌یداكردنی كاره بۆ خه‌ڵكی بێكار، راگه‌یاندنێكی بۆ به‌كرێگیراوان بڵاو كرده‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا، تا به‌شداری له شه‌ڕی ئۆكراینا له دژی رووسیا بكه‌ن.
جه‌نگی رووسیا له دژی ئۆكراینا كه له 24ی شوباتی 2022 ده‌ستی پێ كرد، به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كوژراو و برینداری له هه‌ردوولا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه ملیۆنان ئۆكراینیش ئاواره بوون و شوێنه‌كانیان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا جێهێشتووه. هاوكات ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوا سزای ئابووریی توندیان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا به چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی و دارایی، پاڵپشتی ئۆكراینا ده‌كه‌ن.