زانایانی زانكۆی كۆردۆبای نیشتمانیی ئیسپانیا، پێكهاته‌كانی بۆنێكیان ده‌ستنیشان كرد كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری "
Heritage"، بنچینه‌ی ئه‌م بۆنه زه‌یتێكی ڕووه‌كییه كه زۆرترین پێكهاته‌ی زه‌یتی زه‌یتوونه له‌گه‌ڵ زه‌یتی ڕووه‌كی پاوجۆڵی، كه بۆنه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ بۆنی گوڵی پاوچۆلی و ناوه زانستییه‌كه‌ی پێی ده‌ڵێن (Pogostemon cablin).
توێژه‌ران شیكارییان بۆ ئه‌م بۆنه كردووه، له یه‌كێك له‌و گۆزانه‌ی كه خۆڵه‌مێشی ته‌رمی سووتاوی تێده‌كرێ و له گۆڕستانێكدا دۆزراوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه سه‌ربه خێزانیكی ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، له ساڵی 2019 له كاتی دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك له شاری كارمۆنای ئیسپانیا دۆزرایه‌وه.
به‌گوته‌ی توێژه‌ران، گۆزه شووشه‌ییه‌كه به توندی داخرابوو، بۆیه پاشماوه‌یه‌كی ڕه‌ق له ماده بۆنخۆشه‌كه تێیدا مابووه‌وه.
بۆ دیاریكردنی پێكهاته‌كانی ئه‌و بۆنه كه له‌م گۆزه‌یه‌دا هه‌بووه، توێژه‌ران چه‌ند ڕێیه‌كیان به‌كار هێناوه، له‌وانه كرۆماتۆگرافی و Mass spectrometry.
پاچۆلی (ناوی زانستی: Pogostemon cablin) جۆرێكه له ڕووه‌كه‌كانی Lamiaceae. چه‌ندان سه‌ده خه‌ڵك له‌باره‌ی ئه‌م گوڵه‌وه ده‌زانن، به‌ناوبانگترین بخووریشه كه له ئه‌مه‌ریكا ناسراوه له ساڵی 1960ه‌وه، زه‌یتی ڕووه‌كییه‌كه‌ی له پیشه‌سازیی دروستكردنی بۆن به‌كار دێت، له‌باره‌ی به‌كارهێنانی پزیشكی، دوای ته‌ڕكردنی به ئاو بۆ چاره‌سه‌ری سكچوون، هه‌ڵامه‌ت و ڕشانه‌وه به‌كار دێت. هه‌رچی له‌باره‌ی گه‌ڵاكان ده‌كوڵێنرێن و ده‌خرێنه سه‌ر شوێنی سووتان بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه چاك ببێته‌وه.