شاندی هه‌رێمی كوردستان كه له ئێران بوون، په‌یامیان بۆ حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات نه‌هێناوه، هه‌روه‌ها پرسی سه‌ربازی و سه‌رسنوور باس نه‌كراوه، په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه و چه‌ند رێككه‌وتنێكیش كراوه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، له‌باره‌ی پێدانی په‌یام له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات كه له هه‌رێمی كوردستاندان، بۆ "وشه" ئاماژه ی به‌وه كرد، سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌وان بازرگانی بووه، باس له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه بازرگانییه‌كان كراوه. بۆیه زیاتر گوتی، "له كۆبوونه‌وه‌كانماندا گفتوگۆ له‌باره‌ی بواری سه‌ربازی، سه‌رسنوور و كێشه‌ی ته‌ناهی نه‌كراوه".
ئه‌و پرسه له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه سوپای پاسداران هێزی زیاتری به چه‌كی قورس ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، هاوكات دوێنیش میدیا عێراقی و نزیك له حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئێران نیازی هه‌یه به مووشه‌ك و درۆن، هێرش بكاته‌وه سه‌ر حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات.
پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران، سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه، ساڵانه‌ش قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران، به‌های 11 ملیار دۆلاره و له‌و بڕه 5% بۆ هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌فته‌ی رابردوو شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به به‌شداریی سه‌رجه‌م پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، سه‌ردانی ئێرانیان كرد و چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌یان كرد. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، به جلی كوردی و نه‌خشه و ئاڵای كوردستان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كانی كرد.
ئه‌مه‌یش له میدیا ئێرانییه‌كاندا كاردانه‌وه‌ی دروست كردووه، له به‌رانبه‌ردا خۆشناو ده‌ڵێت، "جلی كوردی و ئاڵای كوردستان، هی نه‌ته‌وه و وڵاتی خۆمانه، به‌ڵام نه‌یارانی رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئێمه له ناوخۆی ئێران، به‌شێوه‌یه‌كی شۆڤێنی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه كردووه".
خۆشناو دووپاتی ده‌كاته‌وه كه به‌رپرسانی ئێران پێیان راگه‌یاندووه، رێز له سه‌روه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرن و جله‌كه‌ش شتێكی ئاساییه.
پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران، سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه، ساڵانه‌ش قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و ئێران، به‌های 11 ملیار دۆلاره و له‌و بڕه 5% بۆ هه‌رێمی كوردستانه.