له ئاكامی هێرشێكی هاوبه‌شی وشكایی و ئاسمانیی سوپای عێراق له پارێزگای دیاله، له دوو رۆژدا توانراوه 10 تیرۆریستی داعش له‌ناو ببرێن.
دامه‌زراوه‌ی راگه‌یاندنی ته‌ناهیی سوپای عێراق رای گه‌یاند، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی حوزه‌یران، له ناوچه سنورییه‌كانی پارێزگای دیاله، توانرا ئۆپراسیۆنێكی گرنگ له دژی داعش جێبه‌جێ بكات.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ رۆژێك دوای ئه‌وه دێت كه ئۆپراسیۆنی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق، دوێنێ هه‌ینی له زنجیره چیای حه‌مرین، ده‌ستی پێ كرد و له ئاكامدا توانرا چوار تیرۆریستی داعش له‌ناو ببرێن.
مانگی رابردووش هێزه‌كانی عێراق، توانیان گورزێكی كاریگه‌ر له تیرۆرسیتانی داعش بده‌ن.
هه‌ر له‌و رۆژه‌دا توانرا به هاوكاریی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراقی، سێ تیرۆریستی تر بكوژرێن و مانگی رابردووش هێزه‌كانی عێراق، توانیان گورزێكی كاریگه‌ر له تیرۆرسیتانی داعش بده‌ن.
به‌گوێره‌ی ''ئیقتساد نیوز''، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانیی عێراق به پشتبه‌ستن به فڕۆكه‌ی F16 له ناوچه‌ی سندیج بووه له پارێزگای دیاله، توانرا ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له‌ناو ببرێن. جگه له كوژرانی سێ تیرۆریستی تری داعش، سه‌رجه‌م مۆڵگه‌كانیشیان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا یه‌كسان كران و زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشت.
به‌گشتی ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له دوێنێوه كوژراون، گه‌یشتووه‌ته 10 كه‌س و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ده‌توانێ كاریگه‌ریی هه‌بێت له زیاتر لاوازكردنی تیرۆریستانی داعش له عێراقدا.