به سه‌تان كه‌س له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون، فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر رای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر كه‌سێك داواكراو بێت، ده‌گیرێت و راده‌ستی لایه‌نی پێوه‌ندار ده‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چوار حوزه‌یران، ئه‌حمه‌د هۆشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر له‌باره‌ی داواكراوانی دادگا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نووسراوی دادگایی له‌باره‌ی هه‌ر كه‌سێك كه داواكراو بێت له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراق یان هه‌رێم، چوونه ده‌ره‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كرابێت، ئه‌وا ده‌گیرێت و راده‌ستی لایه‌نی پێوه‌ندار ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر روونی ده‌كاته‌وه، فڕۆكه‌خانه رێكاری زۆر به‌رزی دۆزینه‌وه‌ی داواكراویان هه‌یه.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌پێی ئامارێك، به سه‌تان كه‌س
له‌لایه‌ن دادگاوه داواكراون، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش به‌پێی لیستێك له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه تایبه‌ت به عێراق كه كه‌سی زۆر دیاری تێدایه.