له‌باره‌ی لێدانه‌وه‌ی دیلكۆ هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كرێت له‌لایه‌ن شۆفێره‌وه، له‌وانه‌یه كاره‌ساتی به‌دواوه بێت، بۆیه شاره‌زایه‌ك هۆشداریی ده‌دات كه چی بكرێت و چی نه‌كرێت؟.
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین لێدانی دیلكۆ چییه و له چییه‌وه دروست ده‌بێت؟
هانا ئیسماعیل شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، له ئه‌نجامی دروستبوونی حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو كه له‌ناو سلنده‌ر ڕوو ده‌دات، پێی ده‌ڵێن ''لێدانی دیلكۆ''، ئه‌م لێدانه‌یش له ئه‌نجامی ناڕێكیی سووتانی ئه‌و بڕه به‌نزین و هه‌وایه‌ی كه له ناو سلنده‌ر یان له ژووری سووتاندا ڕوو ده‌دات، به‌هۆی به‌رزیی په‌ستانی به‌نزین و هه‌وا كه پێش ناردنی سپاڕك، ئاگری پلاك ده‌سووتێت و ته‌قینه‌وه‌كه له ژووری سووتان یان سلنده‌ر ڕوو ده‌دات.
لای خۆشیه‌وه مام فایه‌ق فیته‌ر و شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، كێشه سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك شۆفێر له‌گه‌ڵ هه‌بوونی لێدانی دیلكۆ له ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا، زیاتر فشاری لێ ده‌كات و پێ له پایده‌ری به‌نزین ده‌نێت، ئه‌مه كاره‌ساته و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌و كاته‌دا تووشی ئه‌م حاڵه‌تانه بیت:
- رینگ ده‌شكێنێت.
- پستۆن ده‌شكێنێت.
- له هه‌ندێك حاڵه‌ت زۆر گه‌رم بێت، گاسێكت ده‌سووتێت.
- زۆربه‌ی كاتیش بۆی هه‌یه سنلده‌ری ئۆتۆمبێله‌كه تێكبدات.
ئه‌م شاره‌زایه ئه‌وه‌یشی گوت، ده‌كرێ هۆكاره‌كانی لێدانی دیلكۆ له‌م خاڵانه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه.
- پیسبوون یان له‌كاركه‌وتنی یه‌كێك له پلاكه‌كان.
- پیسبوون یان له‌كاركه‌وتنی یه‌كێك له نۆزڵه‌كان.
- بێھێزبوونی فیتپه‌مپ.
- خراپیی كوالێتی به‌نزین.
- به‌رزبوونی حه‌ماوه‌ی بزوێنه‌ر له چاو ئاستی پێویستی كۆمپانیای وه‌به‌رھێن.
- چه‌ند ھۆكارێكی تری ھه‌سته‌وه‌ره‌كانی ھه‌واو و به‌نزین.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حاڵه‌تی لێدانه‌وه‌ی دیلكۆ له هه‌رێمی كوردستان زۆر باوه، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خراپیی كوالێتی به‌نزین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا حاڵه‌تێكی زۆر مه‌ترسیدار نییه و پێویست ناكات سه‌غڵه‌ت بیت پێیه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا باشتره چاره‌سه‌ر بكرێت و ''لای شاره‌زایان به‌گوێره‌ی حاڵه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێ''، چونكه فه‌رامۆشكردنی له‌وانه‌یه له داهاتوودا مه‌ترسیی گه‌وره‌ترت بۆ دروست بكات.