سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له به‌غدا رای گه‌یاندووه، هێزێكی تایبه‌تی هاوبه‌ش له سوپای عێراق، له بۆسه‌یه‌كدا چوار تیرۆریستی كوشتووه، یه‌ك له تیرۆریسته‌كان "والی"ی به‌غدایه.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق
نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م حه‌وتی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه ته‌ناهییه، هێزێكی هاوبه‌شی سوپای عێراق له شارۆكه‌ی تارمییه‌ی به‌غدا، له بۆسه‌یه‌كدا توانی چوار تیرۆریستی سه‌ربه داعش بكوژێت، یه‌ك له تیرۆریسته‌كان "والی"ی باكوری به‌غدای پایه‌ته‌خته.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، هێزێك له لیوای وشكایی 23ی فرقه‌ی شه‌ش و به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، له شارۆكه‌ی تارمییه‌دا بۆسه‌یه‌كی بۆ گرتن یان كوشتنی تیرۆریستان داناوه، له ئه‌نجامدا چوار تیرۆریست كوژران.
ساڵانێكه تیرۆریستانی داعش لێره و له‌وێ كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌تایبه‌تی دارستانه‌كانی شارۆكه‌ی تارمییه‌یان وه‌ك مۆڵگه به‌كار هێناوه، بۆیه زووزوو له‌و ناوچه‌یه كرده‌ی تیرۆریستی له‌لایه‌ن تیرۆریستان و هاوكات هه‌ڵمه‌تی سوپا له دژیان به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام به‌گشتی حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه بنه‌بڕیان بكات و ناوچه مه‌ترسیداره‌كان كۆنترۆڵ بكات.