مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان پێشوازی له ئه‌لینا رۆمهناوسكی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئێرڤن هیكس كونسولی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ڕێزگرتن له ڕێككه‌وتنه‌كان كرد.
ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ت بوو به به‌شی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی فیدراڵی، له‌مباره‌یه‌وه مه‌سروور بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك، ده‌ستبه‌رداری مافه ده‌ستووریی و شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نابین.
له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هه‌ردوولامان هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته له نزیكترین كاتدا ، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت.