به‌رپرسێكی به‌ریتانی هۆشداری له به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ بواره زیانبه‌خشه‌كان ده‌دات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ته‌نیا دوو ساڵ له‌به‌رده‌م مرۆڤایه‌تیدایه بۆ ئه‌وه‌ی پلان و یاسا و ڕێسای ورد و قووڵ له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی زیره‌كی ده‌ستكرد ده‌ربچوێنرێت، به پێچه‌وانه‌وه ژیانی مرۆڤ ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و زۆربه‌ی كه‌رته‌كانی كار له‌لایه‌ن زیره‌كی ده‌ستكرد و ئامێره زیره‌كه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ و گه‌وره‌ترین كێشه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ته‌واوی ماڵبات و تاكه‌كان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ده‌كات.
مات
كلیفۆرد ڕاوێژكاری ریشی سوناك سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری زیره‌كی ده‌ستكرد له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه كات زۆر به‌خێرایی ده‌ڕوات و ته‌نیا دوو ساڵمان له‌به‌رده‌مدایه بۆ ئه‌وه‌ی جیهان له مه‌ترسی زیره‌كی ده‌ستكرد ڕزگار بكه‌ین، ئه‌گه‌ر تا دوو ساڵی داهاتوو ڕێسا و ڕێوشوێن و كۆتوبه‌ند و چوارچێوه بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد داده‌نێین، ئه‌وا په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و خێرایی زیره‌كی ده‌ستكرد، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری خه‌ڵك له‌ناو بچن و كۆتایی به ژیانیان بهێنن.
زیاتر گوتی، مه‌ترسی زیره‌كی ده‌ستكرد فره‌لایه‌نن، ئاماده‌یی زیره‌كی ده‌ستكرد بۆ داڕشتنی به‌رنامه و نووسینی كۆدی ئامراز و به‌رنامه‌كانی هاككردن و هێرشی ئه‌لیكترۆنی واده‌كات كه زۆرترین خه‌ڵك بتوانن هێرشی ئه‌لیكترۆنی بۆ سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت و دامه‌زراوه هه‌ستیار و گرنگه‌كانی جیهان ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌یش وه‌ك چه‌كێكی بایۆلۆجی ده‌بێ و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژیانی مرۆڤ بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ته‌نیا گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین، كه كاتێك هێرش ده‌كرێته سه‌ر بانكه‌كان و كارتی بانكه‌كانمان كار ناكات و ناتوانن خاوه‌نی پاره بین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پاره‌ی زۆرمان له بانك هه‌یه، كه‌چی ناتوانن خۆراك و پێویستییه‌كانمان بكڕین، ئه‌مه وا له مرۆڤ ده‌كات به ته‌واوی هه‌ست به له‌ناوچوونی خۆی بكات.
ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، پرۆسه‌كه هاوشێوه‌ی فیلمێكی خه‌یاڵی زانستی ده‌توانرێ سه‌یری بكرێت، به‌ڵام له ڕاستیدا فیلم نییه و به‌ڵكوو ئه‌وه ده‌بێت به ڕاستی و واقیع، هێرشه ئه‌لیكترۆنییه‌كان یه‌كجار زۆر ده‌بن، مه‌ترسی و زیانیشیان بۆ سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت، بۆیه پێویسته وڵاتانی جیهان به یه‌كگرتوویی كار بكه‌ن و ڕێوشوێن و سنوورێك بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد و په‌ره‌پێدانی دابنێن، به پێچه‌وانه‌وه ژیانی هه‌موومان له‌به‌رده مه‌ترسی و كاره‌ساتدا ده‌بێت.
گرفته‌كه له چۆنیه‌تی به‌كارهێنان و ئامانجی به‌كارهێنانی زیره‌كی ده‌ستكرده، به دڵنیاییه‌وه كاتێك زیره‌كی ده‌ستكرد بێ به‌رانبه‌ر بكه‌وێته به‌رده‌ست و خزمه‌تی هه‌موو مرۆڤێكه‌وه، ناتوانرێ دڵنیایی بدرێت كه هه‌موو مرۆڤێك بۆ مه‌به‌ستی باش و ئه‌رێنی سوودی لێ وه‌رده‌گرێ و به‌كاری ده‌هێنێت، به‌پێچه‌وانه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان بۆ لایه‌نی خراپه و نه‌رێنی سوود له زیره‌كی ده‌ستكرد وه‌ربگرن. كاتێكیش ئێمه له ڕێی مۆبایلێكه‌وه بتوانن پرۆگرامێكی زیره‌كی ده‌ستكردمان هه‌بێ، كه توانای زیره‌كییه‌كه‌ی له‌سه‌رووی توانای مرۆڤی ئاسایییه‌وه‌یه، به دڵنیاییه‌وه به ملیۆنان زانای فه‌یك دروست ده‌بێت و هه‌موو بواره‌كانی ژیان ده‌شێوێت و هه‌مووان ده‌بن به زانا و كه‌سی نموونه‌یی، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ناوه‌رۆك پووچ و هیچ پێ نه‌بوو، چونكه سه‌رجه‌می خه‌ڵكی پشت به زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه ده‌به‌ستن.
ڕاوێژكاره‌كه‌ی سووناك ڕوونی كرده‌وه، كه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه‌كان ئه‌وه‌یه كه په‌ره‌پێده‌رانی زیره‌كی ده‌ستكرد خۆیان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن سنوور بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد دابنێن و بتوانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن و مامه‌ڵه و ڕه‌فتاره‌كانی بخه‌نه ژێر كۆنتڕۆله‌وه، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه كه زیره‌كی ده‌ستكرد و رۆبۆته‌كان له‌ده‌ست ده‌ربچن و خۆكارانه ڕه‌فتار بكه‌ن، چونكه هه‌موویان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌لگۆریتم و گریمانه و ئه‌گه‌ره‌كان دروست ده‌كرێن، كاتێك پرۆگرام یان رۆبۆتێكی زیره‌ك ملیۆنان گریمانه و ئه‌گه‌ری له‌به‌رده‌مدا بێت، چۆن بتوانین دیاریی بكه‌ین كه كامه گریمانه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌وه‌ی تر هه‌ڵنابژێرێت، پرۆسه‌كه‌یش بێ كۆتاییه و گریمانه و ئه‌گه‌ره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن، واته هاوشێوه‌ی یارییه‌ك له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر بێ ئه‌وه‌ی سنوور و كۆتاییه‌ك بوونی هه‌بێت.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی كلیفۆرد ده‌ڵێ، به‌ریتانیا له‌وبواره پێشه‌نگ ده‌بێ له جیهان كه كار بكات بۆ په‌ره‌پێدانی زیره‌كی ده‌ستكرد، به‌ڵام له ژێر كۆمه‌ڵێك ڕێسا و یاسا و چوارچێوه‌وه، بۆیه ڕاوێژ و زانیاری ته‌واومان خستووه‌ته به‌رده‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیاوه تا حكوومه‌ت هه‌نگاو به‌و ئاراسته‌یه بنێت و له داهاتوو به‌ریتانیا نه‌بێته قوربانی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه و به‌رده‌وام هێرشی ئه‌لیكترۆنی نه‌كرێته‌سه‌ر و له ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیدا نه‌بێت.