گۆڤاری
ئیكۆنۆمیستی به‌ریتانی له دوا ژماره‌ی خۆی دا ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی چاره‌نووسی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ی عێراق و نه‌جه‌ف له دوای مه‌رگی عه‌لی سیستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و به وردی باسی له سه‌رانی نوێی شیعه له عێراق كردووه و نووسیویه‌تی، كه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی میلیشیاكان ڕووخساری نوێن له عێراق، به‌ڵام له‌بری یه‌كخستنی ڕیزه‌كانی شیعه له عێراق خه‌ریكی كاری بازرگانی و كۆكردنه‌وه‌ی سامان و خزمه‌تكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران و له‌ناوبردنی ئه‌و ئه‌زموونه نیوچه دیموكراسییه‌ن كه له عێراق بوونی هه‌یه.
گۆڤاره‌كه نووسیویه‌تی، دوای 20 ساڵ له ڕزگاركردنی عێراق له حوكمی تاكحزبی و تاكڕۆیی و دیكتاتۆریه‌ت، ژیانی ڕووكه‌ش له عێراق له گۆڕانكاریدایه، گه‌شتیاران له قاوه‌خانه‌كانی به‌غدا كۆ ده‌بنه‌وه و هۆتێله‌كان پڕن له سه‌رمایه‌دارانی چینی و بیانی و جه‌ماوه‌ر له یاریگه‌كان له به‌غدا بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كانی جامی كه‌نداو كۆبوونه‌وه و له به‌غدایش به‌رزكه‌ره‌وه‌كان له هه‌موو لایه‌ك بڵاوبوونه‌ته‌وه، كه خه‌ریكی بنیاتنان و دروستكردنی ته‌لار و پرۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی تازه‌ن.
ئه‌وه‌ی له دیوه‌كه‌ی تری ژیان له عێراق نائاسایییه بریتییه له بوونی لۆگۆی میلیشیاكان و حه‌شد له‌سه‌ر تراكتۆر و بارهه‌ڵگره‌كان كه بۆ كاری كشتوكاڵی سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت، ئێسته سه‌رجه‌م ئه‌و تراكتۆر و ئامێر و ئۆتۆمبێله كشتوكاڵیانه له‌بری ئه‌وه‌ی كشتوكاڵی عێراقیان پێ به‌ره‌و پێشه‌وه ببێت، تا وڵاته‌كه كه‌متر پشت به هاورده‌كردنی كه‌لوپه‌لی كشتوكاڵی له ده‌ره‌وه ببه‌ستێت، زۆرینه‌یان بوونه‌ته موڵكی میلیشیاكان و لۆگۆی گرووپه میلیشیا جیا جیاكانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه كه ئامانج و هۆی دامه‌زراندنی ئه‌و گرووپانه‌یش له ڕێی خۆی لایداوه و ئێسته به ته‌واوی خزمه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران و ستراتیجی ئه‌و وڵاته بۆ داگیركردنی ناڕاسته‌وخۆی عێراق ده‌كه‌ن.
كاتێك سه‌رانی شیعه له‌سه‌ر پرۆژه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی سامانی زیاتر له ململانێدا بن، ئاخۆ دوای مردنی سیستانی چ كێشه و گرفتێك ده‌نێنه‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی میلیشیاكان بۆ هه‌ڵبژاردن دروستیان كرد، تووشی شكستێكی گه‌وره بوو و خه‌ڵكێكی زۆر ڕه‌تیانی كردنه‌وه، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی سه‌در له په‌رله‌مان، وایكرد دووباره حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مان و سامان و داهاتی وڵات بكه‌وێته ده‌ستی شوێنكه‌وتوو و هاوپه‌یمانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، ئێسته‌یش له ڕێی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ته‌وه، زۆربه‌ی پرۆژه‌كان به كۆمپانیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌درێ و هاوشێوه‌ی سوپای پاسداران خه‌ریكه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی ئابووری عێراق ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك پێوه‌ست ده‌كه‌ن به خۆیانه‌وه.
به‌رپرسێكی ته‌ناهی عێراق له‌وباره‌وه بۆ گۆڤاره‌كه قسه‌ی كردووه و له ترسی ژیانی نه‌یویستووه ناوی بڵاو بكرێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ، دۆخی ئێسته قۆناغی پێشكه‌وتووه له كۆپیكردن و له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له عێراق و ڕیشه داكوتینی كۆپی پاسداران له هه‌موو بواره‌كانی ژیان له عێراق به گشتی و به تایبه‌تیش له كه‌رتی ئابووری و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری.
ئێسته عێراق خه‌ریكی ده‌رچوواندنی پرۆژه یاسای بودجه و خستنه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌یه كه گوژمه‌ی بودجه ده‌گاته زیاتر له 152 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران گه‌وره‌ترین سوودمه‌ندی ئه‌و یاسایه‌ی بودجه‌ن و ڕێژه‌ی 2.7 ملیار دۆلاریان بۆ ته‌رخانكراوه، تا زیاتر له 100 هه‌زار چه‌كداری تر دابمه‌زرێنن و بیانكه‌ن به مووچه‌خۆری میلیشیاكان، به‌مشێوه‌یه‌یش ڕێژه‌ی میلیشیاكان ده‌گاته سه‌رووی 230 هه‌زار چه‌كداره‌كانه‌وه، هاوكات سوودانی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دروستكردنی كۆمپانیای ئه‌لموهه‌ندیس دا كه یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی و زۆرترین پرۆژه‌ی زه‌به‌لاحیش بۆ جێبه‌جێكردن به‌و كۆمپانیایه ده‌درێت.
جیا له‌وه‌یش سوودانی هه‌واڵگری عێراقی پاككردووه‌ته‌وه له ته‌واوی ئه‌و به‌رپرس و ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانه‌ی كه نزیكبوون له ئه‌مه‌ریكا و دژی میلیشیاكان وه‌ستاونه‌ته‌وه، كه پێشتر و له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیكردنی هه‌واڵگری عێراق له‌لایه‌ن كازمی و دواتریش كه بووه سه‌رۆكی حكوومه‌ت، هه‌واڵگری عێراق به یه‌كێك له دامه‌زراوه چالاك و پیشه‌یی و بێلایه‌نه‌كانی عێراق هه‌ژمار ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته ئه‌وه به ته‌واوی خراوه‌ته خزمه‌تی ئێران و میلیشیاكانییه‌وه.
له كاتێكدا كه سه‌ركرده‌كانی شیعه له عێراق خه‌ریكی ئه‌و كارانه‌ن و به‌شێك له گرووپه‌كانیان خه‌ریكی بازرگانین له‌گه‌ڵ چین و له بواری كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر و بازرگانیكردنی هۆشبه‌ره‌كان و هاورده و هه‌نارده‌ی كه‌لوپه‌ل به نایاسایین، گۆڤاره‌كه پرسیاری ئه‌وه‌ی وروژاندووه كه ئاخۆ دوای مه‌رگی سیستانی چاره‌نووسی شیعه‌كان به‌ره‌و كوێ ده‌چێ و شیعه‌ی عێراق تووشی چ سه‌رلێشێواوی و پاشكۆیه‌تییه‌كی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بن.
كاتێك سه‌ركرده شیعه‌كانی عێراق له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی حكوومه‌ت و كۆكردنه‌وه‌ی سامانی زیاتر له ململانێ و كێشه‌ی گه‌وره و كێبه‌ركێ كردن‌دا بن، ئاخۆ دوای مردنی سیستانی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی داهاتی حه‌وزه‌ی عیلمی نه‌جه‌ف چ كێشه و گرفتێك ده‌نێنه‌وه، كه ساڵانه به ملیاران دۆلار داهاتی حه‌وزه‌ی عیلمی نه‌جه‌ف و مه‌زارگه پیرۆزه‌كانی شیعه‌یه له نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاوه، به تایبه‌ت كه هیچ شوێنگره‌وه‌یه‌كی سیستانی بوونی نییه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له دوای مه‌رگی ئه‌و، شیعه‌كان بكه‌ونه نێو كێشه و ململانێی ناوخۆی گه‌وره‌وه.