مادەكانی پێوەست بە هەرێمی كوردستان لە بودجە پەسند كران

:: PM:11:37:09/06/2023 ‌

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بودجە بەردەوامە، ئەوەش دوای چەندان كۆبوونەوە و چارەسەربوونی زۆرێك لە كێشەكان، بەتایبەتی پێوەست بە هەرێمی كوردستان، لە پەرلەمان دەنگدان لەسەر مادەكان بەردەوامە، كە تا ئێستە دەنگ لەسەر مادەكانی دوو و نۆ و 10 و 11 و 12 و 13 دراوە كە ئەوانەی دوایی دوایی تایبەتن بە هەرێمی كوردستان.

بەپێی زانیارییەكان هەردوو مادەی 12 و 13ی تایبەت بە هەرێمی كوردستان دەنگیان لەسەر دراوە، كە مادەی 13 باسی هەناردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات.

بەپێی زانیارییەكان مادەی 12 باسی پشكی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق دەكات كە رێژەكەی 12.67%یە و پارەی تەرخانكراو بۆ هەرێم دەكاتە 18 ترلیۆن و 310 ملیار دینار، كە مانگانە دەكاتە ترلیۆنێك و 526 ملیار دینار.









وشە - مه‌حموود ئیسماعیل