لە هەولێر ئاگرێكی گەورە كەوتەوە

:: AM:11:23:10/06/2023 ‌
كەمێك پێش ئێستە ئاگرێكی گەورە، لەسەر شەقامی كۆرنیشی هەولێر بەشی پێنجی حەسارۆكان كەوتەوە، بەهۆیەوە تا ئێستە شوێنکارێک بە تەواوی سووتاوە.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی حوزەیران، هاووڵاتییان لە سنووری پێنجی حەسارۆكان بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بۆ "وشە"یان ناردووە، تێیدا هاتووە ئێستە لەسەر شەقامی كۆرنیش لە بەشی پێنجی حەسارۆكان، ئاگرێكی گەورە كەوتووەتەوە.

باسیان لەوەش كردووە، بەهۆی ئاگرەكەوە شوێنی كارێك بە تەواوی سووتاوە و تا ئێستە زیانەكان و هۆكاری ئاگرەكە نەزانراوە.

روونیان كردەوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس لە شوێنی رووداوەكەدان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە، بەڵام تا ئێستە بە تەواوی كۆنترۆڵ نەكراوە.

"وشە" بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر، پێوەندی بە سەركەوت كاڕەش گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر كرد، بەڵام ژمارەكەی داخرابوو.




وشە - رامیار جەواد