وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه چه‌ند باندێكی قۆپیه‌كردن " گزی" و هاندانی قوتابیان بۆ ئه‌و كاره ئاشكرا كراون و گیراون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 10ی حوزه‌یران، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه، سێ حاڵه‌تی وێنه‌گرتنی پرسیار له ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه هه‌بووه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه له كاتی وێنه‌گرتنی پرسیاره‌كان، ته‌نانه‌ت خوێندنه‌وه‌یشی زۆر ئه‌سته‌مه، به‌ڵام ته‌كنیكی هه‌موو پرسیارێك ده‌ناسێته‌وه كه هی چ قوتابییه‌كه و له چ هۆڵێكه و له چ قوتابخانه و ته‌نانه‌ت ئه‌و قوتابییه له كوێدا داده‌نیشێت.
دووپات له‌وه‌یش ده‌كه‌نه‌وه كه بڕیاری پێویستی یاسایی له به‌رانبه‌ر هه‌رسێ حاڵه‌ته‌كه‌دا وه‌رگیراوه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده باسی له‌وه كردووه كه له تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌مدا 24 حاڵه‌تی گزیكردن تۆمار كراوه. ئه‌مه‌ش به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو، رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مه له 117 هه‌زار قوتابیدا.
له كۆتاشدا ئاماژه به گرتنی بانده‌كانی فریودانی قوتابیان و خوێندكاران ده‌كه‌ن، له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا هه‌ردوو ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانی، چه‌ند باندێكی فریوده‌ریان گرتووه و رووبه‌ڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه تا ئێسته سێ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له خولی یه‌كه‌م كراوه و هێشتا به‌رده‌وامه.