لە زاری سەرکردایەتییەکی یەکێتییەوە خالید شوانی زیاتر بناسن

:: PM:07:56:10/06/2023 ‌
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دووپات لەوە دەکاتەوە کە هەر پیلانگێڕییەک دژی کورد هەبێت لە بەغدا لەلایەن خالید شوانی پیلانی بۆ دادەنرێت.

خالید شوانی کە ئێستە وەزیری دادی عێراقە، یەکێکە لەو کەسانەی ناو یەکێتی کە زۆرترین پیلانگێڕی دژی کوردستان لە بەغداوە دادەنێ، هەر ئەویش ئێستە ڕێی بە عەرەبەکان پێشانداوە تا لە بودجەدا گوشار بخەنە سەر کوردستان.

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی کە نیگەرانە لە کردەکانی فراکسیۆنەکەی لە بەغدا و پیلانگێڕییەکانی خالید شوانی دژی کوردستان، بۆ "وشە" گوتی، خالید شوانی هەر پیلانگێڕی لێ چاوەڕوان دەکرێت کە دژی کورد بیکات لە بەغدا.

ڕوونیشی کردەوه‌ کە تا پرۆسەی ڕووخانی سەدام، لە کەرکووک لەگەڵ حزبی بەعس نانێکی لەت دەکرد و کاری بۆیان دەکرد، دواتر لەڕێی جەلال جەوهەر هاتە سلێمانی و چاوی بە جەلال تاڵەبانی کەوت.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، لەبەر ئەوەی خالید شوانی یاسای تەواو کردبوو ئەو کاتە لەلایەن جەلال تاڵەبانییەوە بردرایە پێشەوە، ئەگەرنا تا 2003 مووچەی لە بەعس وەردەگرت.

ئەو سەرکردایەتییەی یەکێتی دووپات دەکاتەوە کە پیلانگێڕی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و بڕینی بودجە لەلایەن بەغداوە و ئێستەیش بۆمبەکانی ناو بودجە دژی کورد هەمووی کاری خالید شوانی بووە.


وشە - وشه‌