توێژەرێك: شوانی و حزبەكەی لە پێش راپەڕینەوە كوردستان بە دوو ناوچەی جیاواز دەبینن

:: PM:11:54:10/06/2023 ‌

نووسەر و توێژەرێك ئاماژە دەكات كە ئەوەی خالید شوانی دەیكات سیاسەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانە، چونكە قوباد تاڵەبانی هەموو كات بە روونی دەڵێت، ئێمە كادری یەكێتین، لە هەر جێیەك بین دەبێت بڕیاری سەركردایەتی یەكێتی جێبەجێ بكەین، بەو واتایە خالید شوانی هەر ئەو كارە دەكات كە سەركردایەتی یەكێتی بڕیاری لەسەر دەدات.

خالید شوانی، كە ئێستە وەزیری دادی عێراقە، یەكێكە لەو كەسانەی ناو یەكێتی كە زۆرترین پیلانگێڕی دژی كوردستان لە بەغدا دادەنێت، هەر ئەویش ئێستە رێگەی بە عەرەبەكان پێشان داوە تا لە بودجەدا گوشار بخەنە سەر كوردستان.

لەمبارەیەوە حامید گەوهەری، نووسەر و توێژەرە بە"وشە"ی گوت، ئەوەی خالید شوانی دەیكات سیاسەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستانە، چونكە قوباد تاڵەبانی هەموو كات بە روونی دەڵێت، ئێمە كادری یەكێتین و لە هەر جێیەك بین دەبێت بڕیاری سەركردایەتی یەكێتی جێبەجێ بكەین، بەو واتایە خالید شوانی هەر ئەو كارە دەكات كە سەركردایەتی یەكێتی بڕیاری لەسەر دەدات.

ئەو توێژەرە دەڵێت، ساڵی 1982 شەهید د. قاسملو لە گوندی مەزرێ لە ناوچەی ئالانی سەر بە شارۆكەی سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان، كۆبوونەوەیەكی بۆ ئێمەی چەند كادری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران لەگەڵ جەلال تاڵەبانی رێك خست.

گەوهەری روونی كردەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا، پێشنیازم بە مام جەلال دا كە ئایا باشتر نییە یەكێتی لەجیاتی ئەوەی خۆی بە تەنیا وتوێژ لەگەڵ سەدام بكات، هەوڵ بدات لەگەڵ پارتی و حزبەكانی تر یەك بگرن و پێكەوە گفتوگۆ لەگەڵ رژێمی بەعس بكەن، مام جەلال لە وەڵامدا  گوتی، پارتی خۆی خەریكە لەگەڵ سەدام گفتوگۆ دەكات بۆ ناوچەی خۆی،  ئێمەش وتوێژ بۆ ناوچەی خۆمان دەكەین.

"كەواتە ئەم كارەی خالید، رەگی لەناو مێژووی حزبەكەیدا هەیە و دەیانەوێ كادری ئەوها پەروەردە بكەن، لە ئەنجامدا واتای ئەوەیە كە خالید شوانی و حزبەكەی لە پێش راپەڕینی ساڵی1991ەوە كوردستان بە دوو ناوچەی جیاواز دەبینن و هەوڵی كەرتكردنی دەدەن"، گەوهەری وای گوت.

سلێمانی/ ئاسان محەمەد



وشە - تایبه‌ت