تولگاهان سایشمان ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی توركیا كه له فیلمێك به ناوی "هه‌رگیز واز ناهێنم" ناسرابوو به "یید"، به‌هۆی ترسی له بوومه‌له‌رزه له وڵاته‌كه‌ی، ئیستانبوڵی به‌جێهێشت.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، سایشمان بڕیاری دا بۆ ژیانكردن بچێته ئه‌ڵبانیا، ئه‌ویش به‌هۆی پێشبینیكردنی دووباره‌بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له ئیستانبوڵ، ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی دروست كردووه كه ده‌ستی كردووه به گه‌مارۆدانی توركیا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه، كه جیۆلۆجیستهكان و بوومهلهرزهزانهكان به‌رده‌وام هۆشداریی ده‌ده‌ن به دانیشتووانان.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "زه‌مه‌ن"ی دوێنێ سێشه‌م، ڕووی له ئه‌لبانیا كردووه كه شوێنی له‌دایكبوونی ئه‌لمه‌دا عهبازی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی و له‌وێ نیشته‌جێ بووه، ماڵه‌كه‌ی خۆیشی له ئیستانبوڵ جێهێشتووه.
له‌ماوه‌ى رابردوو چه‌ندان جار بوومه‌له‌رزه له‌و وڵاته‌دا روویداوه، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ بوومه‌له‌رزه له‌و وڵاته‌یدا كه به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س بوونه قوربانى، تا ئێسته به‌شێكى زۆر له‌و شارانه چاك نه‌كراونه‌ته‌وه.
توركیا به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافیایه‌وه به‌رده‌وام مه‌ترسیی بوومه‌له‌رزه‌ى له‌سه‌ره و ئه‌وه‌یش ترس و دهڵهڕاوكێى دروست كردووه.