له كتێبی بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد- به‌رگی شه‌شه‌م، چه‌ند رووداوێكی ساڵی 2016 ده‌خاته‌ڕوو، له‌وێدا باس له دیدارێكی كورتی سه‌رۆك بارزانی و قاسم سلێمانی ده‌كات كه ده‌ستخۆشی له‌سه‌رۆك بارزانی كردووه، چونكه سه‌ردانی تارانی نه‌كردووه.
سه‌رۆك بارزانی به‌و جۆره نووسیویه‌تی" رۆژی هه‌شتی ئایاری 2016، قاسم سلێمانی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له سووریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسی گۆڕانكارییه‌كانی سووریای كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دۆخی حه‌له‌ب زۆر ناله‌بار و ئاڵۆزه و گوشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر. دیار بوو ئێران هاوكارییه‌كی زۆری حكوومه‌تی سووریای كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له رووخانی بگرن، به‌ڵام ئێرانییه‌كان زیانی گه‌وره‌یشیان له شه‌ڕه‌كانی سووریا بینیبوو، هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا قاسم سلێمانی جه‌ختی له به‌رده‌وامیی هاوپه‌یمانییه‌تی شیعه و كورد له عێراقدا كرد".
قاسم سلێمانی له وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌دا پێی گوتم، ده‌سته‌كانت خۆشبێ كه نه‌هاتی
" منیش له‌وباره‌یه‌وه پێم گوت، هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ی شیعه و كورد ته‌نیا به قسه و دروشم ماوه و له بواری كرداری شتێك به‌ناوی هاوپه‌یمانی نه‌ماوه، سیاسه‌تی شیعه‌كان هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه‌ی تێكدا، له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا سلێمانی لێی پرسیم (هۆكاری نه‌هاتنه‌كه‌ت بۆ تاران چی بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانگێشتنامه‌یشمان بۆ هێنابووی؟) وه‌ڵامم دایه‌وه كه من سه‌ردانی تارانم نه‌كرد، چونكه بیستمه‌وه سه‌رۆك كۆماری ئێران گوتویه‌تی، ئاماده‌نیم پێشوازی لێ بكه‌م، چونكه پرۆتۆكۆڵ رێگه به‌م كاره نادات!، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌م نه‌كرد" سه‌رۆك وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، قاسم سلێمانی له وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌دا پێی گوتم، هه‌رچه‌نده من ئه‌وه‌م نه‌بیستووه، به‌ڵام ده‌سته‌كانت خۆشبێ كه نه‌هاتی".