سه‌یرترین داونه‌ریتی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئەوە بوو وێنه‌ی كۆتا ساتی ته‌رمی مردووه‌كانیان ده‌گرت، ته‌نانه‌ت خۆشیان له‌گه‌ڵ مردووه‌كه وێنه‌یان ده‌گرت به‌ر له‌وه‌ی بینێژن.
بیرۆكه‌ی وێنه‌گرتنی مردووه‌كان ڕه‌نگه ترسناك و شۆكهێنه‌ر و قبووڵنه‌كراو بێت، چونكه كه‌س نایه‌وێت له نزیكه‌وه سه‌یری ته‌رمی مردوو بكات، به‌ڵام ئه‌م خووه له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاو بووبووه‌وه.
له دوای هاتنی وێنه‌ی
فۆتۆگرافی له ده‌یه‌كانی ڕابردوودا، داونه‌ریتێكی سه‌یر له وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بڵاو بووه‌وه، به‌و پێیه‌ی زۆر له خێزانه‌كان درێغییان نه‌ده‌كرد له گرتنی وێنه‌ی مردووه‌كانیان چه‌ند سه‌عاتێك دوای مردنی. خه‌ڵك له ڕێی ئه‌م كاره سه‌یروسه‌مه‌ره‌وه هه‌وڵیان ده‌دا دواین ده‌ركه‌وتنی مردووه‌كه‌یان پێش به‌خاكسپاردنی به نه‌مری بهێڵنه‌وه .
ئه‌م نه‌ریته سه‌یره به ناوی momento mori photography كرابوو، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی فۆتۆگرافه‌ران، ئامێری وێنه‌گرتنیان ده‌گواسته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌یان و دواین وێنه‌ی مردووه‌كه له‌ناو ماڵه‌كه و له‌ناو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌یدا ده‌گیرا.
خاوه‌ن مردووه‌كان ته‌رمه‌كه‌یان به گوڵ و جلوبه‌رگی جوان و دانانی چرا له نزیك ڕووخساریان ده‌ڕازانده‌وه یان به دانانی ئامێرێك له پشتی ته‌رمه‌كه به وه‌ستاوی ڕایان ده‌گرت، وه‌ك ئه‌وه‌ی زیندوو دیاربێت، ته‌نانه‌ت به به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی جوانكاریی سه‌یر چاوی مردووه‌كانیان ده‌كرده‌وه.
ئه‌م كاره سه‌یره كه له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا بڵاو بووه‌وه، ته‌نیا له توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراودا سنووردار نه‌بوو، به‌ڵكو ڤیكتۆریای شاژنی به‌ریتانیا كه له 22ی كانوونی دووه‌م 1901 وێنه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌ی ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی شازاده ئه‌لبێرت كه له 14ی كانوونی دووه‌م كۆچی دوایی كرد هه‌ڵواسی.