دكتۆر پشده‌ر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی منداڵان ناسراو به شه‌هید دكتۆر جه‌مالی منداڵان، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر نه‌خۆشیی سكچوون و رشانه‌وه و كۆلێرا، ئه‌و باس له‌وه ده‌كات له سلێمانی به قورسی بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام تووشبوون به‌راورد به هه‌فته‌كانی رابردوو به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ده‌ڕوات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژانه سه‌رووی 140 منداڵ له نه‌خۆشخانه خه‌وێنراون.
ئێسته هیچ جۆره نه‌خۆشییه‌كی باو له‌ناو منداڵاندا هه‌یه؟
چه‌ند رۆژێكه په‌تایه‌ك له سلێمانی بڵاو بووه‌ته‌وه و منداڵان تووشی ده‌بن، له‌گه‌ڵیشیدا سكچوون و رشانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه و له‌ناو منداڵان بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه رۆژانه سه‌تان منداڵ ده‌چنه نه‌خۆشخانه‌ی منداڵان و هه‌ندێكیان دوای چاره‌سه‌ر، ده‌چنه ماڵه‌وه و هه‌ندێكیشیان به‌هۆی قورسی په‌تاكه ده‌خه‌وێنرێن.
حاڵه‌ته‌كانی سكچوون و رشانه‌وه زۆرن؟
راستییه‌كه‌ی زۆره، دۆخی نه‌خۆشخانه به‌راورد به هه‌فته‌كانی رابردوو باشتر بووه، ئه‌گه‌ر پێشتر رۆژانه 700 بۆ 800 منداڵ بینرابێت به‌هۆی سكچوون و رشانه‌وه و په‌تای تر، ئێسته كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ 550 بۆ 600 منداڵ.
به‌ڵام ماوه‌یه‌كه باس له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆلێرا ده‌كرێ و حاڵه‌ته‌كانی كۆلێرا لای ئێوه هه‌ن؟
كۆلێراكه‌ش هه‌ر به‌شێكه له سكچوون و رشانه‌وه‌كه، ئه‌ویش هه‌یه به‌شێوه‌ی سكچوون و رشانه‌وه منداڵ ده‌یگرێت، به‌شێكی ئه‌و مناڵانه‌ی كه ده‌هێنرێنه نه‌خۆشخانه كۆلێران له شێوه‌ی سكچوون و رشانه‌وه، ئه‌و سكچوونه‌ش له وه‌رزی هاوین و گه‌رما هه‌یه تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ندێك له‌و خۆراكانه كه پێوه‌ستن به‌و نه‌خۆشییه‌وه قه‌ده‌غه كراون كه له‌ناویاندا سه‌وزه‌كان هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئاوه‌ی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نییه، ته‌نیا ئه‌و ئاوه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاوی سلێمانی دابین ده‌كرێت و له ژێر چاودێریدایه ئاساییه بخورێته‌وه و جگه له‌مه ماستا و قه‌ده‌غه‌یه جگه له ماستاوی له قوتوونراو.
ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی پێشوو 130 منداڵ هێنرابنه نه‌خۆشخانه و خه‌وێنرابن، ئێسته بۆ 90 بۆ 100 منداڵ كه‌م بووه‌ته‌وه
ئێسته حاڵه‌ته‌كان كه‌می كردووه یان وه‌ك خۆی ماوه؟
ئه‌م په‌تا نوێیه كه هه‌ڵامه‌ت و كۆلێراشه، به‌شێكه له سكچوون و رشانه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌فته‌ی پێشوو 130 منداڵ هێنرابنه نه‌خۆشخانه و خه‌وێنرابن، ئێسته بۆ 90 بۆ 100 منداڵ كه‌م بووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له سكچوون و رشانه‌وه‌ش رۆژانه 80 منداڵ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت و په‌تای كۆلێرا‌ش به‌رده‌وامه.
ده‌رمان و كه‌لوپه‌لی پێویستی به‌رده‌ست هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشانه؟
گرفتی ده‌رمانمان نییه و هه‌موو ئه‌و منداڵانه‌ی كه تووش ده‌بن و ده‌هێنرێنه نه‌خۆشخانه، چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و ده‌رمانی پێویستیان پێ ده‌درێت و دواتر ده‌رده‌چن، ئه‌گه‌ر منداڵێك پێویست به خه‌واندن و هێشتنه‌وه بكات ده‌هێڵرێته‌وه له نه‌خۆشخانه و دوای چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێت، هه‌روه‌ها گرفتی شوێنی مانه‌وه‌شمان نییه.
چۆنیه‌تیی خۆپارێزی به‌تایبه‌تی منداڵی بچووك چۆنه؟
پێویسته دایك و باوك ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن و به‌دووریان بگرن له هه‌ندێ خواردن و خواردنه‌وه، به‌تایبه‌تی خواردنه خێراكان، زیاتر شۆربا و شله‌مه‌نییه‌كان به‌كار بهێنن بۆ منداڵ و هه‌ندێك شتی سه‌ر عه‌ره‌بانه و دوكانه‌كانیش نه‌كڕن، هه‌ر كاتێكیش هه‌ستیان به سكچوون و رشانه‌وه كرد، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر منداڵه‌كه دروست نه‌بێت و به‌خێرایی چاره‌سه‌ریی بۆ بكرێت.
دیمانه‌ی/ هۆشیار عه‌لی