زۆرجار دایك باوك منداڵه‌كه‌یان له به‌رده‌م شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆن داده‌نێن یا مۆبایل و ئایپاد ده‌خه‌نه به‌رده‌ستیان، به‌شێكیان بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه سه‌رقاڵی نه‌كات، به‌مشێوه‌یه له خۆی دوور ده‌خاته‌وه و به‌شێكیشیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ی له ته‌مه‌نێكی زووه‌وه فێری سه‌یركردنی شاشه‌ت كردووه، ناتوانێ داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌ت بكاته‌وه، به‌ڵام له هه‌ردوو حاڵه‌تدا ئه‌و دایك و باوكه زیانێكی زۆر به منداڵه‌كه ده‌گه‌یه‌نن.
له‌م باره‌یه‌وه د. هێمن فاتح پزیشكی ده‌روونی، بۆ "وشه" هۆشداری دا، منداڵ نابێت له پێش ته‌مه‌نی دوو ساڵییه‌وه ته‌ماشای شاشه وه‌ك ؛ مۆبایل و ئایپاد و ته‌له‌ڤزیۆن بكات و له دوو ساڵی بۆ پێنج ساڵی ڕۆژانه نابێت له سه‌عاتێك زیاتر ته‌ماشا بكات. چونكه به‌ركه‌وتنی زۆری منداڵ به ته‌كنه‌لۆجیا له ته‌مه‌نی منداڵی، به‌تایبه‌ت له سێ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌ن كه به قۆناغێكی خێرای گه‌شه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ده‌ڕوات، گرفت دروست ده‌كات، ئه‌و گرفتانه‌ی دروستی ده‌كات بۆ نموونه؛
وه‌ك فێربوونی وشه‌ی كه‌متر، گرفتی ڕسته دروستكردن و گرفتی ده‌نگی وشه‌كان.
كۆمه‌ڵایه‌تی: وه‌ك لاوازی ھه‌ست و سۆز و لاوازی حه‌زی تێكه‌ڵبوون.
كێش: وه‌ك زیادبوونی كێش به‌تایبه‌ت له‌و منداڵانه‌ی زۆر له به‌رده‌م شاشه ئه‌مێننه‌وه.
نووستن: به‌تایبه‌ت له‌و منداڵانه‌ی كه شه‌وان شاشه به‌كار ده‌ھێنن.
ئارامگرتن: وه‌ك زیادبوونی ڕك گرتن و توڕه‌بوون.
د. ھێمن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه باشتر وایه دایكان و باوكان له‌و ماوه‌یه‌ی منداڵه‌كانیان ته‌ماشای شاشه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵیان بن و بیاندوێنن، خۆیان جۆر و بابه‌تی به‌رنامه‌كانیان بۆ ھه‌ڵبژێرن به ره‌چاوكردنی گونجاوی به‌رنامه‌كه و ته‌مه‌نی منداڵه‌كه. هه‌روه‌ها باشتر وایه قه‌باره‌ی شاشه‌كه گه‌وره‌تر بێت و له منداڵه‌كه نزیك نه‌بێت، وێنه و ڤیدیۆی ڕه‌نگاو ره‌نگ و كوالێتی به‌رز بێت. ته‌نانه‌ت باشتر ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڤیدیۆكان به‌رده‌ست بێت به هه‌مان زمان و دیالێكتی دایكه‌كه.