ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، بانگهێشتی ئیلۆن ماسكی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تێسلای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی تێسلا له توركیا بكاته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی
توركیا له زاری ماسكه‌وه بڵاوی كرده‌وه، زۆر له به‌رهه‌مهێنه‌رانی توركیا له ئێسته‌وه له‌گه‌ڵ تێسلا كار ده‌كه‌ن و توركیا له‌ناو گرنگترین ئه‌و وڵاتانه‌یه كه كاندید كراون بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌ی داهاتووی كۆمپانیاكه له‌و وڵاته.
به‌پێی میدیاكانی توركیا، ئه‌ردۆغان و ئیلۆن ماسك، له باڵه‌خانه‌ی Turkevi Center كه نزیكه له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له نیویۆرك كۆ بوونه‌ته‌وه.
ئێسته ئه‌ردۆغان بۆ به‌شداریكردن له 78ه‌مین دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌مه‌ریكایه.
فه‌رمانگه‌كه له زاری ئیلۆن ماسك ڕای گه‌یاندووه، كۆمپانیای سپه‌یس ئێكس حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا كار بكات، بۆ به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌تی پێویست له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ستارلینك له توركیا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌ردۆغان بانگهێشتی ماسكی كردووه بۆ به‌شداریكردن له فێستیڤاڵی ته‌كنۆڤێستی توركی بۆ فه‌زا و ته‌كنه‌لۆجیا، كه له كۆتایی مانگی ئه‌یلوولدا له ئیزمیر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئیلۆن ماسكیش ده‌ڵێت پێشوازیی له بانگهێشتنامه‌كه كردووه.
ئێسته تێسلا خاوه‌نی شه‌ش كارگه‌یه و حه‌وته‌م كارگه له مه‌كسیك دروست ده‌كات به ئامانجی فراوانكردنی بوونی خۆی له دنیا.
پشكی كۆمپانیای تێسلا تا ئێسته و له‌مساڵدا به‌ڕێژه‌ی 123% به‌رز بووه‌ته‌وه، كۆمپانیاكه‌ش ڕۆژی شه‌موو ڕای گه‌یاند، پێنج ملیۆن ئۆتۆمبێلی به‌رهه‌م هێناوه.