پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان رای گه‌یاند، پێنج تۆمه‌تبار گیراون كه خه‌ڵكی ناوچه‌یه‌كی تری كوردستانن و هاتوون بۆ ماتۆڕ دزین له ده‌ربه‌ندیخان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئه‌یلوول، سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له بازگه‌ی بانیخێڵانی سه‌ر به شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان پێنج تۆمه‌تبار گیران كه هاتبوون بۆ ماتۆڕ دزین له شارۆكه‌كه‌دا.
زیاتر گوتی، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماتۆڕسكێله‌كانیان دزیبوو پێنج كه‌س بووه و سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی شارۆكه‌ی كه‌لارن و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان گیراون.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه تۆمه‌تباران ددانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه، كه له‌ڕابردوودا چه‌ندان ماتۆڕسكێلیان دزیووه له ده‌ربه‌ندیخان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، ئێسته له پۆلیس و له دادگاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
شارۆكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كه‌وێته 66 كیلۆمه‌تری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی و ژماره‌ی دانیشتوانی نزیكه‌ی 60 هه‌زار كه‌سه.
وشه/ ئاسان محه‌مه‌د