زانایان له ئوسترالیا به به‌ردبووی جاڵجاڵۆكه‌یه‌كیان دۆزییه‌وه كه ته‌مه‌نی 16 ملیۆن ساڵه، به دووه‌م گه‌وره‌ترین به به‌ردبووی جاڵجاڵۆكه داده‌نرێت كه تا ئێسته دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "فسیۆلۆجی" تیمێكی زانایانی ئوسترالی به سه‌رۆكایه‌تیی مۆزه‌خانه‌ی ئوسترالیا (
AM) و زانكۆی نیو ساوس وێڵز (UNSW)، به سه‌رپه‌رشتی زانای بواری شوێنه‌وارناسی د. ماتیۆ مه‌ككۆری، به فه‌رمی ناوی ئه‌و جاڵجاڵۆكه‌یه به به‌ردبووه‌یان به Megamonodontium McCluskey ناساند كه دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره، تایبه‌تمه‌ندییه‌كه‌ی له قه‌باره‌كه‌یه‌تی كه دوو ئینج ده‌بێت و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می میوسین، واته ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 11 بۆ 16 ملیۆن ساڵ ده‌بێت، ئه‌مه‌ش وایكردووه ببێته ڕكابه‌رێك بۆ جاڵجاڵۆكه‌كانی سه‌رده‌می ئێسته.
نهێنیی ناونانی ئه‌و جاڵجاڵۆكه‌یه به "مه‌كلۆسكی” وه‌ك ڕێزلێنانێكه بۆ د. سیمۆن مه‌كلۆسكی، ئه‌و زانایه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م نموونه‌یه‌ی دۆزییه‌وه.
د. ڕۆبێرت ڕه‌ڤن زانای مۆزه‌خانه‌ی كوینزلاندی ئه‌راكنۆلۆجی كه نووسه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌یه و ڕای گه‌یاند، ئه‌مه گه‌وره‌ترین جاڵجاڵۆكه‌ی به به‌ردبووه كه له ئوسترالیا دۆزراوه‌ته‌وه.
"نه‌ك گه‌وره‌ترین جاڵجاڵۆكه‌ی به‌به‌ردبوو له ئوسترالیا، به‌ڵكو یه‌كه‌م به‌به‌ردبووی خێزانی باریچێلیدایه Barychelidae كه له سه‌رانسه‌ری دنیادا ته‌نیا له ئوسترالیا دۆزرایه‌وه". ئه‌م ڕه‌گه‌زه نوێیه‌ی جاڵجاڵۆكه له گۆڤاری ئاژه‌ڵناسی كۆمه‌ڵگه‌ی لینین بڵاو كراوه‌ته‌وه .