دەزگای میت بڵاوی كردەوە لە چالاكییەكی لە خواكوڕك، توانی بەرپرسێكی پەكەكە بكوژێت، ئەوەیش دوای دەستنیشانكردنی شوێنەكەی.
ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی تشرینی یەكەم، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی توركیا ناسراو بە "میت" بڵاوی كردەوە، یەكێك لە بەناو بەرپرسانی پەكەكە "ساریە ئەتیلا"ی لە ناوچەی خواكوڕك لە چالاكی خست.
باس لەوەش كراوە، ناوی خوازراوی ئەو بەرپرسەی پەكەكە "ڕۆزارین شەمزینان"ـە و لە ساڵی 2007 چووە ناو پەكەكە و لە بەناو ئاكادیمیای لە هەفتانین خولی پەروەردەیی بینیبوو.
ئەوەیش باس كراوە، ئەو بەرپرسە بەمدواییە لە ناوچەی خواكوڕك ئەركی كاروباری ڕێكخراوەكەی پێ سپێرابوو، بۆیە میت دوای دەستنیشانكردنی شوێنەكەی، لە ناوچەی خواكوڕك كوشتی.
كوشتنی ئەو بەرپرسەی پەكەكە لە كاتێكدایە لە ماوەی ئەمساڵد چەندان بەرپرسی تر كوژران، بەشێكیان بەهۆی ئاشكرابوونی شوێنەكانیان بووە كە باس لەوە دەكرێ لەلایەن سەركردەكانی پەكەكە ئاشكرا كراون.