مرۆڤێكی تەنیا لە كەوشەنی كتێبدا

:: AM:09:29:09/11/2023 ‌
"مرۆڤێكی تەنیا لە كەوشەنی كتێبدا" گفتوگۆ لەگەڵ عەزیز گەردی، یەك لە كتێبە نوێیەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمە؛ ئەم كتێبە پوختەی زیاد لە شەش سەعات گفتوگۆیە لەگەڵ د. عەزیز گەردی كە لە تەمووز و ئاب و ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٠دا كراوە، ئەوەی بە پێویست زانراوە تەڵبژێر كراوە و نووسراوەتەوە.
 
لێرەدا قسە لە گەلێك بابەت كراوە؛ لەوانە نووسین و وەرگێڕان، ئەدەبی خۆماڵی و جیهانی، دنیای كتێب و كتێبخانە تایبەتەكەی عەزیز گەردی و زۆر لایەنی تر. ئەم گفتوگۆیە جووتیار قارەمانی سازی داوە.
‏‎
‏‎‏‎جووتیار قارەمانی بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەم كتێبە زۆر لایەنی ژیان و كار و دنیابینیی عەزیز گەردیی تێدا دەبینرێت، كتێبە دوای 50 ساڵ عەزیز گەردی باشتر دەناسێنێت. لە شوێنێك لەم كتێبەدا گەردی دەڵێ، بەعس بەعەرەبكردنی نەگەیاندە بەحركە، بەڵام ئێستە بەحركە پڕە لە عەرەب.

ئەگەرچی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی كتێبی "مرۆڤێك تەنیا لە كەوشەنی كتێبدا"، هەندێ لە خوێنەرانی عەزیز گەردی ئاماژەیان بەوە دا، ئەو كتێبە هیچ پێوەندیی بە عەزیز گەردییەوە نییە، چونكە ئەو لە هەموو ژیانیدا دیمانەی نەكردووە، لە هەموو ژیانیدا دژی گفتوگۆ و كاری لەم جۆرانە بووە، بۆیە ناكرێ ئەو كتێبە ببێتە كتێبێك لەسەر دنیابینیی عەزیز گەردی.



وشە - سۆران عەزیز