هەفتەی داهاتوو سەرما و باران دەبێت

:: PM:10:45:09/11/2023 ‌


خەریكە بەرەو وەرزی سەرما دەچین و شارەزا و كەشناسان وریایی لە نزیكبوونەوەی باران و سەرما دەدەن، كەشناسێكی عێراق ئاماژە دەكات كە پێشبینی بارانێكی بەخوڕ و كەشوهەوایەكی سارد لە عێراق لە ماوەی هەفتەی داهاتوو دەكرێت، ئەو دۆخەش 36 سعات بەردەوام دەبێت و ئەگەری لا  فاو هەیە.

عەلی جابر زیادی، كەشناس لەوبارەوە دەڵێت، لە ئێوارەی سێشەمی داهاتووەوە دۆخێكی باراناوی عێراق دەگرێتەوە و رۆژی چوارشەم زیاتر دەبێت و ئەو دۆخەش 36 سعات دەخایەنێت، بارانی بەخوڕ چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە و پێویستە خەڵك وریای لافاو و ژێرئاوكەوتنی رێگە و شوێنە نزیمەكان بن.

ئەو كەشناسە دووپاتی كردەوە كە كەوتووینەتە ناو كەشوهەوای زستان و پێویستە خەڵك جلوبەرگی ئەستوور لەبەر بكا و خۆی بۆ وەرزی باران ئامادە بكات. 

 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل