توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه له كاتی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئینسۆلین له له‌شدا، هه‌م كۆنترۆڵكردنی شه‌كره كارێكی ئه‌سته‌متر ده‌بێت، هه‌م ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێپه‌نجه‌ی په‌نكریاس زیاتر ده‌بێت.
شاره‌زایان به‌وه گه‌یشتوون كه ڕێژه‌ی زۆری ئینسۆلین، ده‌بێته هۆی دروستبوونی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له په‌نكریاسدا، ئه‌مه‌یش به‌و پێیه‌ی ڕێژه‌ی زۆری ئینسۆلین، ده‌بێته هۆی په‌یدابوونی چه‌ند خانه‌یه‌ك كه ده‌بنه هۆی زیاترێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر له ده‌ردانی ئه‌نزیمی هه‌رس.
ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت ئه‌و خانه نوێیانه ده‌بنه هۆی دروستبوونی هه‌وكردن له ناو په‌نكریاس، هه‌وكردنه‌كه‌ش ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی زۆره خانه‌كان بكاته خانه‌ی شێرپه‌نجه‌یی له په‌نكریاسدا.
جه‌یمس جۆنسۆن هاوكاره باڵاكه‌ی نووسه‌ری توێژینه‌وه‌كه و مامۆستا له به‌شی زانسته خانه‌یی و فیزیۆلۆجییه‌كان گوتی: ''له كۆتادا ئه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه ڕێژه‌ی زۆری ئه‌نسۆلین له له‌شدا، له پاڵ ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م، ده‌شبێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس''.
ئه‌م توێژه‌ره پێی وایه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یاندا، ئه‌وه‌یان بۆ دووپات بووه‌ته‌وه كه پێویسته مرۆڤ ڕێژه‌ی ئینسۆلین له له‌شی خۆی له ئاستێكی كه‌مدا بهێڵێته‌وه، ئه‌مه‌یش پێویستی به پارێزكردن، وه‌رزش و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ده‌روونییه.
شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه و پاش پێنج ساڵ له ده‌ستنیشانكردنه‌كه‌ی، له كۆی 10 تووشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه، ته‌نیا یه‌ك كه‌سیان لێی ده‌رباز ده‌بێت. توێژه‌ران پێیان وایه شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس له ساڵی 2030دا، ده‌بێته دووه‌م كوشنده‌ترین جۆری شێرپه‌نجه له دنیادا.
لای خۆشیه‌وه زانكۆی تۆرۆنتۆ له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاندبوو، ڕێژه‌ی زۆری ئینسۆلین له له‌شدا، ده‌بێته هۆی زیاتربوونی ئه‌گه‌ره‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
له كۆتادا توێژه‌ره‌كه هیوا بۆ ئه‌وه ده‌خوازێت له ماوه‌ی داهاتوو و له توێژینه‌وه‌كان، ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ئینسۆلینیی ناو له‌شیان بۆ ئاشكرا بێت كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وی، شه‌كره و جۆره‌كانی تری شێرپه‌نجه.