چۆن بە شێوەیەكی ئاسایی رێژەی شەكرە كۆنترۆڵ دەكەیت؟

:: PM:11:37:12/11/2023 ‌

كەسانێك لەبەر هۆكاری جیاواز رێژەی شەكرەی خوێنیان بەرزە، لەوانە خواردنی زۆری شیرینی یان نەخۆشی شەكرەن لە جۆرە جیاوازەكان، بە جۆری یەكەم و دووەم و شەكرەی دووگیانی یان ئامادەییان تیادایە بۆ تووشبوون یان بەرگری ئەنسۆلینیان هەیە، ئەوانە دەتوانن بە چەند رێگەیەك خۆیان لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی شەكرە بپارێزن.

كاریگەرییە نەرێنییەكانی رێژەی شەكرەی بەرز لە خوێن زۆرن، لەوانە پەككەوتنی گورچیلە، لیڵبینی و تێكچوونی تۆڕینەی چاو، سڕبوون و برینی پێ و ناچاری بڕینەوە و هیتریش، كاتێك رێژەی شەكرە لە خوێن زۆر دەبێت، كە لەش ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم ناهێنێت، یان ئەنسۆلینەكە وەك پێویست كار ناكات، بە گشتی پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت، لەگەڵ ئەوانەی خوارەوە:

وەرزشكردن دەتوانێت رێژەی بەرزی شەكرەی خوێن بۆ ماوەی 24 سعات و زیاتر بێنێتە خوارەوە، كاتێك بۆ بەدەستهێنانی وەزی پێویست لەش سوود لە گلوكۆزی زیاد دەبینێت و لە خانە ماسولكەییەكان سەرف دەكرێت، واتە ئەو وەرزشانەی ئەرككێشانیان تیادایە و وا دەكەن دڵ بە خێرایی لێ بدات وەك رۆیشتنی خێرا، بەڵام ئەگەر شەكری خوێن بەرز بوو و مادەی كیتۆن لە میزدا هەبێت، پێویستە وەرزش نەكرێت، چونكە دەبێتە هۆی هەڵكشانی زیاتری ریژەكەی.

خواردنەوەی ئاو رێگەیەكی ترە بۆ كەمبوونەوەی رێژەی بەرزیی شەكرەی خوێن، هەروەها خواردنی ریشاڵێكی زۆر، كە  هەرسكردنی كاربۆهیدارت و مژینی شەكر هێواش دەكاتەوە، ئەوانەش هۆكارن بۆ بەرزیی رێژەی شەكر لە خوێن.

بە گشتی دوو جۆر ریشاڵ هەن، یەكێكیان دەتوێتەوە و ئەوەیتر نا، هەردوو جۆری گرنگە، ئەوانەی دەتوێنەوە رێژەی شەكرە لە خوێن رێك دەخەن و كەمی دەكەنەوە، هەروەها حەسانەوە و خاوبوونەوەی لەش رۆڵی هەیە لە نەهێشتنی رارایی و نیگەرانی، كە هۆكارێكن بۆ بەرزبوونەوەی رێژەی شەكرەی خوێن.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل