14مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی هامبۆرگ دەست پێ دەكات

:: AM:09:02:13/11/2023 ‌
 14مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردیی هامبۆرگ، لە ڕۆژانی 22 تا 26 نۆڤێمبەری 2023 دەست پێ دەكات، هەموو ساڵێك بە كۆمەڵێك پرۆگرامی نوێ ئەم فێستیڤاڵە ساز دەكرێت. 

رەوەند جەواد رۆژنامەنووس لە ئەڵمانیا، ئەمڕۆ دووشەم 13ی تشرینی دووەم، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمساڵ لە كۆی 125 فیلمی كورت و درێژ و دیكۆمێنتار كە بە دەست 14مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی گەیشتبوون، تێیدا 19 فیلمیان هەڵبژارد.

زیاتر گوتی، لەناو فیلمە هەڵبژێراوەكان شەش فیلمی دیكۆمێنتار، چوار فیلمی درێژ، نۆ فیلمی كورت و دوو پانیڵ لە پرۆگرامی ئەمساڵی فێستیڤاڵە. 

رەوەند ئاماژەی دا ڕۆژی یەكەمی فێستیڤاڵ بە لایڤ موزیكی سترانبێژی كوردی باكور "جەمیلە و هاوڕێكانی" دەست پێ دەكات. بۆ ئەمساڵ لە هەر چوار پارچەى كوردستانەوە فیلمەكان نێرابوون، گەیشتنە دەستی لیژنەی بینین. وەك ساڵی پێشوو مژاری سەرەكیمان بۆ "ژن ژیان ئازاد"ی بوو. ئەمساڵ مژاری سەرەكی لە ژێر ناونیشانی (وڵاتی من) دەبێت.

 ڕەوەند جەواد كە رۆژنامەنووسێكی هەولێرە، ئەندامە لە كۆمیتەی 14مین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی هامبۆرگ.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د