ڕۆمانی ''به ڕێگەوه'' له نووسینی دڵشاد كاوانی، له سوید و ناوچه‌ی ئیسكاندیناڤیا lلە دووتوێی بەرگێکی جوان‌دا چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
ڕۆمانی ''به ڕێگەوه'' ڕۆمانێكی كوردی سادیستی ماسۆزشییه، به‌شێوه و ته‌كنیكی جیاواز نووسراوه‌ته‌وه كه له دوو به‌شی سه‌ره‌كی به‌ناوی په‌تای ده‌نگ و چێژی خوێن و 18 به‌شی بچووك پێكهاتووه. باس له خێزانێكی میران ده‌كات له‌سه‌ر هێز و ده‌سه‌ڵاتی میرایه‌تی ده‌كه‌ونه ناو كێشه و شه‌ڕ و ئاشووب.
كوشتن و بڕین، پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیی ڕۆمانه‌كه‌یه و چه‌ندان ڕووداوی گرنگ له چوارچێوه‌ی ڕووداوه سه‌ره‌كییه‌كه‌دا ڕوو ده‌ده‌ن. له ڕۆمانی ''به ڕێگاوه'' زمان باڵایه و گرنگییه‌كی زۆر به فه‌نتازیا و خه‌یاڵ دراوه.
دڵشاد كاوانی ڕای گه‌یاند، ڕۆمانی "به ڕێگاوه" له ساڵی 2020 له چاپخانه‌ی جه‌نگه‌ڵ له تاران، بۆ یه‌كه‌م جار چاپ كرا، هه‌ر له‌گه‌ڵ چاپی یه‌كه‌میدا له ڕاگه‌یاندنه‌كانی ناوخۆیی و جیهانی گرنگییه‌كی زۆری پێ درا، ئێسته‌یش بووه‌ته جێی سه‌رنجی توێژه‌ران و چه‌ندان توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی له‌باره‌یه‌وه نووسراوه.
له دووتوێی به‌رگێكی جوان‌دا له‌لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی 49books له سوید و وڵاتانی ئیسكاندیناڤیا چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
ئه‌و گوتی، چاپی دووه‌می له ساڵی 2023 له دووتوێی به‌رگێكی جوان‌دا له‌لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی 49books له سوید و وڵاتانی ئیسكاندیناڤیا چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه ڕۆمانه‌كه له‌لایه‌ن وه‌رگێڕی كورد عادل قادری وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی فارسی، له ده‌رفه‌تێكدا له ئێرانیش به زمانی فارسی چاپ و بڵاو ده‌بێته‌وه.
ڕۆمانه‌كه له‌لایه‌ن ڕزگار كاوانی هه‌ڵه‌چنیی بۆ كراوه، سیپان دیزاینی به‌رگ و ناوه‌ڕۆكیشی له‌لایه‌ن شارۆخ ئارژه‌نگی نه‌خشه‌سازیی بۆ كراوه.