لە بەریتانیا نەهەنگێکى 16 مەتری بە مردوویی دۆزرایەوە

:: PM:07:37:15/11/2023 ‌

نەهەنگێکی زەبەلاح کە درێژییەکەی 16 مەتر بووە، بە مردوویی لە کەناری فیستراڵی سەر بە کەناراوەکانی شاری نیوکوای لە بەریتانیا دۆزرایەوە.
 
چەند گەشتیارێک گوتیان، دوێنێ لە نزیک سەیرانگەی گەشتیاریی کریبار نەهەنگەکەیان بینیوە و بارودۆخی باش نەبووە، ئەمەیش بەو پێیەی کە شایەتحاڵەکان پێیان وایە بە شێوازێکی نامۆ جولاوەتەوە، ئەم بەیانییە نەهەنگە 16 مەترییەکە لەگەڵ شەپۆلەکانی دەریادا هاتبووە کەنار دەریاکە و مردار بووبوەوە.
 
جێی باسە ژمارەیەک خۆبەخشى سەر بە دامەزراوەی گیانلەبەرە کێوییەکانی کۆرنواڵ، دەستیان کردووە بە بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیانلەدەستدانی نەهەنگەکە.
 
شارەزایان داوا دەڵێن، ئەوانەى ئارەزووى بینینى نەهەنگەکە دەکەن، پێویستە لێی نزیک نەبنەوە چونکە ترسی ئەوە هەیە هێشتا گیاندارى زیندوو لەناو سکى نەهەنگەکە هەبێت و رەنگە خوێنەکەشى ژەهراوى بێت، بۆیە شارەزایان دووپاتى دەکەنەوە، ئەوانەى ئارەزووى بینینى دەکەن پێویستە لە دووریی شەش مەترەوە چاویان پێی بکەوێت.
 
ئێستە پۆلیسی ئەو ناوچەیە چاوەڕێی شەپۆلی کەناراوەکە دەکەن تا زیاتر نەهەنگەکە بەرەو وشکانی هەڵبکێشێت، ئەگەرنا ڕێگەچارەی تر دەگرنە بەر بۆ دوورخستنەوەی نەهەنگەکە لە دەریاکە.
 
هەمووان خەمبارن بۆ دیتنی ئەم ڕووداوە خەمناکە، جێی باسە نەهەنگەکە دووەم گەورەترین گیانداری شیردەرە دوای نەهەگی شین.

 



وشە - ئارا هێمن