نرخى ماسى له بازاڕه‌كاندا هه‌رزان بووه و ماسیفرۆشێكیش هۆكارەكەی بۆ زۆربوونی ماسی و دەست پێكردنەوەی هاوردەی ماسی دەگەڕێنێتەوە و لەلایەكی تریشەوە خستنه‌ڕوو له خواست زیاتره، ئه‌مەیش وایكردووه نرخه‌كه‌ى دابه‌زێت.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى دووه‌م، محه‌مه‌د جاف كە ماسیفرۆشە به "وشه"ى راگه‌یاند، خستنه‌ڕووى ماسى زۆر بووه، واته بڕێكى زۆر به‌رهه‌مى ماسى هى پرۆژه‌كان و ناوخۆ و راوكردن و به‌تایبه‌تیش هاورده له بازاڕه‌كاندا هه‌یه، ئه‌مەیش وایكردووه خستنه‌ڕوو زۆرتر بێت له خواست و به‌هۆیه‌وه نرخه‌كه‌ى دابه‌زیووه.
هه‌روه‌ها گوتى، نرخى یه‌ك كیلۆ ماسى لەو ماسییانەی كێشیان لە دوو كیلۆ كەمترن، كیلۆى چوار هه‌زار دیناره و هه‌ندێك جاریش به 3750 دیناره، به‌ڵام له دوو كیلۆ بۆ سه‌ره‌وه به 4500 بۆ پێنج هه‌زار دیناره، ئه‌وه‌یش له كاتێكدا له وه‌رزى زستان خه‌ڵك حه‌زى له‌ماسى هه‌یه و خواستى له‌سه‌ره.
لهۆن جه‌میل، هاووڵاتى به "وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ماسى زیندووى كڕیووه كیلۆى به 4 هه‌زار دینار بووه كێشى نزیكى دوو كیلۆ بووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر نرخى ماسى گرانبووه و كیلۆى سه‌رووی 5 هه‌زار دینار بووه.
له هه‌رێمى كوردستان زیاتر لە 400 پرۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى ماسى مۆڵه‌ت پێدراو هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى سه‌دان پرۆژه‌ى بێ مۆڵه‌ت بوونى هه‌یه و به‌رهه‌مى ساڵانه‌یان زیاترە لە حه‌وت هه‌زار تۆن و پێویستیى ناوخۆش سه‌رووی 15 هه‌زار تۆنە.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى