یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سه‌رئاوه‌ڵای "ئاسمان" به تایبه‌تمه‌ندیی هونه‌ری و گه‌شتیاری، له‌لایه‌ن ئه‌نستیتیوتی فیلمسازیی "لاوان فیلمی موكریان"، به سه‌رپه‌رشتیی ئیبراهیم سه‌عیدی سینه‌ماكاری ناودار و به‌ئه‌زموونی كورد، له شاری مه‌هاباد به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌نستیتیوتی فیلمسازیی "لاوان فیلمی موكریان" به هاوكاری و پشتیوانیی شاره‌وانی و كۆمسیۆنی كولتووری ئه‌نجوومه‌نی شاری مه‌هاباد و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی تری حكوومی، به‌ڕێوه ده‌چێت و به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری سینه‌ما و ڕۆشنبیری و كولتووری ناوچه‌كه، ڕاكێشانی هۆگرانی گه‌شتیاریی له شاری مه‌هاباد و ناوچه‌كه؛ له سه‌ره‌تای مانگی سێپتێمبه‌ری هه‌موو ساڵێك بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ، له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كیی شاری جوان و گه‌شتیاری مه‌هاباد به‌ڕێوه ده‌چێت.
له فێستیڤاڵی فیلمی "ئاسمان"، به‌رهه‌مه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كان؛ هه‌موو شه‌وێك له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای گۆڕه‌پانی مه‌نگوڕان له دوو سانسدا پێشان ده‌درێن و به درێژایی ڕۆژیش، كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه و وۆركشۆپی فێركاریی به ئاماده‌بوونی مامۆستایان و كارناسانی به‌رچاو و شاره‌زای سینه‌ما و فۆتۆگرافی به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌موو شه‌وێك له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای گۆڕه‌پانی مه‌نگوڕان له دوو سانسدا پێشان ده‌درێن
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ڕاگه‌یاندنی گشتیی فێستیڤاڵه‌كه بڵاوی كرده‌وه، میوانانی ئاماده‌بوو له فێستیڤاڵ و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه، سه‌ردانی شاری مه‌هاباد و ناوچه‌ی موكریان ده‌كه‌ن؛ له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی و توانا فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌كانی ئه‌م ناوچه ڕه‌سه‌ن و جوانه ئاشنا ده‌بن. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه به‌رنامه لاوه‌كییه‌كان بۆ ناساندنی كولتوور و ڕۆشنبیری مه‌هاباد و ناوچه‌كه، داڕێژراوه و پلانی بۆ داندراوه و به درێژایی ڕۆژ، له ناوچه جۆراوجۆره‌كانی شاری ماهاباد پێشكه‌ش ده‌كرێن.
دامه‌زراندنی ئه‌م فێستیڤاڵه، دوای چوار ساڵ كاری كارناسی له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌نستیتیوتی فیلمسازی "لاوان فیلمی موكریان" ئاماده كراوه.
لۆگۆی یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی سه‌رئاوه‌ڵای "ئاسمان"، له‌لایه‌ن مه‌نسوور محه‌مه‌دی گرافیست و فۆتۆگرافه‌ری ناوداری مه‌هاباد، دیزاینی بۆ كراوه؛ هێمای فێستیڤاڵ، له نیشانه‌ی مێژوویی "فه‌قره‌قا" وه‌رگیراوه. مێژووی شوێنه‌واری به‌ردینه‌ی "فه‌قره‌قا" بۆ سه‌رده‌می ماده‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ته‌نیشت گوندی "ئیندرقاش" له نزیك شاری مه‌هاباد هه‌ڵكه‌وتووه.
ئه‌نستیتیوتی فیلمسازیی "لاوان فیلمی موكریان"، ساڵی ڕابردوو یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی سیناریۆنووسی "لاو" له پێناو ناساندن و بردنه‌سه‌ڕێی ئاستی سیناریۆنووسی ناوچه‌كه، به سه‌ركه‌وتوویی و له ئاستێكی گونجاو‌دا به‌ڕێوه برد كه هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌كانی ئه‌م ڕووداوه گرنگه سینه‌ماییه له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی سه‌رانسه‌ری ئێران و هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان، پێشوازییه‌كی بێوێنه‌ی لێ كرا و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌ربڵاوی به‌دواوه بوو.