فه‌له‌كناسه‌كانی بۆشایی ئاسمان، به دووباره دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی مردوو و تاریك كه به ئه‌ستێره‌ی زۆمبی ناو ده‌برێت، تووشی سه‌رسوڕمان بوون.
دوای مردنی به مانگێك، ئه‌ستێره‌یه‌كی له كاركه‌وتووی تاریكه‌وه‌بوو دووباره ده‌دره‌وشێته‌وه، هێشتا فه‌له‌كناسه‌كان گومانیان هه‌یه له‌وه‌ی كه ئه‌مه كام ئه‌ستێره‌یه بووه، به‌ڵام ڕووداوه‌كه به ده‌گمه‌ن ناو ده‌به‌ن.
له ساڵی 2018 فه‌له‌كناسه‌كان ڕووداوێكی هاوشێوه‌یان بینیوه، ئه‌مه‌یش كاتێك كه ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره ته‌قییه‌وه و ڕووناكییه‌كی زۆری ده‌ردا، به‌هۆی ده‌گمه‌نیی ڕووداوه‌كه، ئه‌و ئه‌ستێره گه‌وره‌یه‌یان ناو نا ''مانگا'' به‌ڵام دواتر ڕووداوی زیاتری له‌و جۆره‌یان به‌دی كرد، به‌م هۆیه‌وه ئه‌و ڕووداوانه‌یان به زنجیره‌یه‌ك تۆمار كرد له ژێر ناوی ڕووناكی شینی خێرای ڕاگوزه‌ر (LFBOTs).
ئه‌وه‌ی كه فه‌له‌كناسه‌كان پێی سه‌رسامن له‌م دیارده‌یه‌دا، ئه‌م جۆرانه له ئه‌ستێره‌ی LFBOTs له ناكاو به‌ده‌رده‌كه‌ون و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ مانگێك، له بۆشایی ئاسماندا خۆیان ده‌شارنه‌وه.
دكتۆر ئاشلی كریمس له ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌وروپا
ده‌ڵێ، هه‌رچه‌ند زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م جۆرانه له ئه‌ستێره فێر ده‌بین، تووشی سه‌رسوڕمانی زیاتر ده‌بین و ئه‌مه دیارده‌یه‌كی نوێیه له بۆشایی ئاسمان.
له ئه‌یلوولی ئه‌مساڵدا ئه‌ستێره‌یه‌كی تر دۆزراوه‌ته‌وه به ناوی (AT2022tsd)، كه له سه‌ره‌تاوه فه‌له‌كناسه‌كان پێیان وابوو ئه‌میش هه‌ر یه‌كێكی تره له جۆره‌كانی ئه‌ستێره‌ی ڕووناكی شینی خێرای ڕاگوزه‌ر، كه نزیكه‌ی چوار ملیار ساڵی ڕووناكی لێره‌وه دووره. پاش دیارنه‌مانی و دوای 100 ڕۆژ، دووباره پرشنگدارتر له جاران ئه‌ستێره‌كه دره‌وشایه‌وه.
سه‌رسوڕمانی زاناكان له‌وه‌وه هاتووه كه دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م جۆرانه له ئه‌ستێره، ڕۆشناییه‌كه‌یان كز ده‌بێت و پاشان دووباره پرشنگدارتر له جاری له‌دایكبوونه‌كه‌ی ده‌ته‌قنه‌وه و ڕووناكی زیاتر ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌مه دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نه له فه‌له‌كناسیدا.
فه‌له‌كناسان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێك كه هۆكاری ئه‌م ونبوونه‌ی ئه‌ستێره‌كان و دووباره دره‌وشانه‌وه‌یان به شێوازێكی له ناكاو، كه به ئه‌ستێره‌ی شه‌یتانی تاسمانی ناسراون، بریتییه له كونه ڕه‌شه‌كان و ئه‌ستێره‌ی نیترۆنی، به شێوازێك كه كونه ڕه‌شه‌كان ده‌رچه‌ی خێرایان هه‌یه، كه هاوتایه به خێرای ڕووناكی و ئه‌م ده‌رچانه ده‌بنه هۆی دروستبوونی دیارده‌ی ئه‌ستێره‌ی زۆمبی له بۆشایی ئاسمان.