ئه‌گه‌ر وا هه‌ست ده‌كه‌ی هه‌موو ڕۆژێك پێویستیت به‌وه‌یه خۆت بشۆیت، ئه‌وه تۆ ته‌نیا نیت و زۆر له خه‌ڵك هه‌مان هه‌ستیان هه‌یه.
پزیشكانی پێست
پێیان وایه زۆر له خه‌ڵك پێویستیان به‌وه نییه هه‌موو ڕۆژ خۆیان بشۆن، ڕه‌نگه خۆشیان نه‌یانه‌وێت هه‌موو ڕۆژێك خۆیان بشۆن.
دكتۆر جۆیس پارك پزیشكی پێست له شاری پیشه‌سازیی سیاتڵ نزیك له واشنتن ده‌ڵێ، ستانداردێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنوێنیمان بكات له‌باره‌ی چه‌ندێتی خۆشوشتن و پێویستییه‌كه‌ی، پێستی كه‌سێك له كه‌سێكی تر جیاوازه، هه‌ندێك كه‌س پێستیان پێویستی به شوشتنی ڕۆژانه‌یه و هه‌ندێكی تر به‌و ئاسته پێویستیان پێی نییه.
ئه‌و پزیشكه باس له‌وه ده‌كات، پێویستیی مرۆڤ بۆ خۆشوشتن، ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی تا چه‌ند پێستی مرۆڤ ئاره‌ق ده‌رده‌دات و له‌شی پیس ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پێستیان وشكه به‌وه‌ی كه به به‌رده‌وامی خۆیان نه‌شۆن، ئه‌مه‌یش به‌و پێیه‌ی كه ده‌بێته هۆی سووربوونه‌وه‌ی پێست و خوراندنی و په‌یدابوونی په‌ڵه له‌سه‌ر لاشه.
لای خۆیه‌وه ماریسا گارشیك پزیشكی پێست له شاری نیویۆرك، باس له گرنگی خۆشوشتن ده‌كات به شێوازێكی ڕۆژانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆكاری جیاجیای وه‌ك كاركردن، ڕاهێنانی وه‌رزشی، یان جۆری پێستیانه‌وه ئاره‌ق ده‌رده‌ده‌ن، خۆشوشتنی ڕۆژانه هاوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه پێستیان چه‌وره و خانه زیانبه‌خشه‌كان له‌سه‌ر پێستیان لاده‌بات.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه قژیان چه‌وره، پزیشكه‌كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، هه‌موو ڕۆژێك به شامپۆ قژیان خاوێن بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هۆشداریی ده‌دات له به‌كارهێنانی شامپۆی وشك، زیاتر رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شامپۆی ئاسایی (نه‌ریتی-ته‌قلیدی) به‌كار بهێنن و خۆیان له به‌كارهێنانی شامپۆی وشك به‌دوور بگرن.
شامپۆ ئاساییه (نه‌ریتی-ته‌قلیدی)كان زیان به پێسته‌كه ناگه‌یه‌نن و نابنه هۆی وشكبوونه‌وه‌ی پێست. بۆ ئه‌وانه‌شی كه كڕێش (ڕشك)ی سه‌ریان هه‌یه، پێویسته هه‌موو ڕۆژ سه‌ریان بشۆن، بڕوایه‌كی باو هه‌یه كه دروستبوونی كڕێش (ڕشك)ی پێستی سه‌ر به‌هۆی وشكیی پێسته‌كه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه بڕوایه‌كی زانستی نییه و به پێچه‌وانه‌وه هۆكاری دروستبوونی كڕێش (ڕشك)، بریتییه له ده‌ردانی ئه‌نزیمی چه‌ور له‌سه‌ر پێست، بۆیه پێویسته ئه‌م كه‌سانه‌ش هه‌موو ڕۆژێك سه‌ریان بشۆن.
وه‌ك باسی لێوه كرا، ئه‌وانه‌ی پێستیان وشكه، پێویست ناكات هه‌موو ڕۆژ خۆیان بشۆن، ئه‌گه‌ر ئاره‌زوویان كرد هه‌موو ڕۆژ خۆیان پاك بكه‌نه‌وه، ئه‌وه ده‌توانن ته‌نیا دوشێك بكه‌ن، پاشان له‌سه‌ر ڕێنوێنیی پزیشكه‌كانیان كرێمی پێست به‌كار بهێنن و به خاولی ئازاری پێستیان نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌یش بۆ ڕێگریكردن له داخوران و سوورهه‌ڵگه‌ڕانی پێستیان.