دوای تێوه‌گلانی ئیلۆن مه‌سك به گوتارى ڕق دژی جووه‌كان، هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی ئه‌پڵ و دیزنی بایكۆتی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی X \توویته‌ری پێشوو\یان كرد.
ئه‌م شه‌پۆله‌ی بایكۆتی كۆمپانیا جیهانییه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه لێكۆڵینه‌وه كرا له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی پۆستی لایه‌نگیری نازییه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی X و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرایان كردووه كه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه له به‌رانبه‌ر وه‌رگرتنی بڕه پاره‌یه‌كی زۆر، ڕێگه‌ی به بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستی لایه‌نگیری نازیه‌كان داوه.
له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه و یه‌كلابوونه‌وه‌ی تێوه‌گلانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی x به بڵاوكردنه‌وه‌ی گوتاری دژه‌جوو، ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه هاته گۆ و ده‌ڵێ، هیچ شتێكی هه‌ڵه له‌و پۆسته‌دا نییه و زانیارییه‌كانی ناو پۆسته‌كه هه‌موویان ڕاستین، ئه‌م لێدوانه‌ی ئیلۆن مه‌سك شه‌پۆلی بایكۆتكردنی Xی زیاتر كرد.
دوا به دوای لێدوانه‌كه‌ی ئیلۆن مه‌سك،
كۆشكی سپی سه‌ركۆنه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كرد و هه‌ریه‌كه له كۆمسیۆنی ئه‌وروپا و كه‌ناڵه‌كانی بایكۆتكردنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی X یان ڕاگه‌یاند.