بەتەنیا خواردنى مۆز لە بەیانییان هەڕەشەیە بۆ سەر چالاکییەکانت

:: PM:09:37:19/11/2023 ‌
هەندێک کەس وەک نانى بەیانى پەنا دەبەنە بەر خواردنى مۆز، پێیان وایە ئەم کارە بۆ رۆژێکى قورس یارمەتییان دەدات، بەڵام پزیشکەکان بۆچونێکى تریان هەیە و دەڵێن، سەرەڕاى ئەوەى مۆز پڕە لە پۆتاسیۆم و ڤیاتامینى B6 هەروەها کۆلیستڕۆل و سۆدیۆمى تێدا نییە، بەڵام خواردنى وەک یەکەم ژەم تەندروست نییە.

"داریل جێفرى" پسپۆرى خۆراکە و روونى کردووەتەوە، مۆز لە بەیانیان بژاردەیەکى باشە بەڵام بۆ پاراستنى ئاستى وزە بەدرێژایی رۆژەکە، باش نییە، مۆز 25%ى شەکر و ترشی مامناوەندیی تێدایە دەبێتە هۆى زیادبوونى خێرایی و چالاکبوون بەڵام زوو ماندوو دەبیت و هەست بە برسێتى دەکەیت.

پسپۆڕەکەى خۆراک دووپاتى کردووەتەوە، بەبێ بوونى هاوسەنگى لە ژەمى بەیانییان لەگەڵ مۆز و چەورییە تەندروستەکان، مۆز زۆرێک لە سوودەکانى لەدەست دەچن و هاوکات ئاستى شەکر و ترشەڵۆکى خوێن زیاد دەکات.
جێفرى ئەوەیشى زیاد کردووە، باشترە مۆز لەگەڵ شتێک تێکەڵ بکرێت کە وابکات ترشەکە سوودەکانى پۆتاسیۆم و ڕیشاڵ و مەگنسیۆم بەدەست بهێنێت، ئەمەش رێگرى دەکات لە بەرزبوونەوەى شەکر لە خوێندا.

مۆز یەکێکە لەو میوانەى کە خەڵکێکى زۆر ئارەزووى خواردنى دەکەن و بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان بڕێکى زۆر لە ڤیتامینەکانى پۆتاسیۆم و کالیسیۆم و ئاسنى تێدایە و سوودێکى زۆرى بۆ مرۆڤ هەیە لە هەموو قۆناغەکانى تەمەندا.



وشە - رزگار خدر