سوپای ئیسرائیل له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، تونێلێكیان له ژێره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له غه‌زه دۆزیوه‌ته‌وه كه درێژییه‌كه‌ی 55 مه‌تره، هه‌ر له ناو تونێله‌كه شوێنی تایبه‌ت به ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك و كۆمه‌ڵێك چه‌ك دۆزراونه‌ته‌وه.
ئیسرائیل ئاماژه‌ی داوه كه تونێله‌كه له قووڵایی 10 مه‌تر له ژێره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه هه‌ڵكه‌وتووه. تونێله‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه ته‌ناهییه‌كانی شینبیت و ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مان دۆزراوه‌ته‌وه.
دوو هه‌زار و 300 كه‌س له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ماون
وه‌ك خراوه‌ته روو، قادرمه‌یه‌ك له ژێره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه به تونێله‌كه گرێ ده‌درێ و له شوێنێكی تر ده‌رگایه‌ك هه‌یه كه تایبه‌ته به ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك. هه‌ر له‌و نزیكه ئۆتۆمبێلێكی پڕ له چه‌كی دۆزیوه‌ته‌وه. ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی تونێلی زیاتر به‌رده‌وامه.
به‌پێی دواین ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوو هه‌زار و 300 كه‌س له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ماون و هه‌ندێك وێنه بڵاو كراونه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خه‌ن، منداڵی ساوا له نه‌خۆشخانه‌كه له ژێر چاودێریدان.
به‌گوێره‌ی
عه‌ره‌بیه، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی نیگه‌رانه له دۆخی نه‌خۆشخانه‌كه كه هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێ له‌لایه‌ن ئیسرائیل كۆنترۆڵ كراوه، ده‌خوازێت نه‌خۆشه‌كان بۆ شوێنێكی تر بگوازێته‌وه.
ئیسرائیل گومانی هه‌بووه كه ژێره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی حه‌ماس سوودی لێ وه‌رگیراوه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكی دا تا ده‌ست به‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بگرێت. ئیسرائیل هه‌ندێك ڤیدیۆی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ریده‌خه‌ن گومانه‌كه‌ی راسته و هه‌ندێك میدیای جیهانیش گوتوویانه ناتوانن یه‌كلایه‌نه ئه‌و به‌ڵگانه پشتڕاست بكه‌نه‌وه.
له حه‌وتی مانگی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستی پێ كردووه، به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه سه‌رووی 13 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و به ده‌یان هه‌زاری تر بریندار بوون.