هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له ڕێی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیانه‌وه بووه كه له ئه‌نجامی به ئامانجگرتنی چه‌ند پێگه‌یه‌كی حه‌ماس، توانیویانه سێ فه‌رمانده‌یان بكوژن.
دیارترین شوێن كه له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی به ئامانج كراوه، بریتییه له كۆگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای ئیسرائیل، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا چه‌ند تونێلێكی حه‌ماس ده‌ته‌قێنێته‌وه، ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی. كه‌مێك له‌مه‌وپێش بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆكی كابینه‌ی جه‌نگ ڕای گه‌یاند، تا كۆتاهێنان به حه‌ماس، ئه‌وان ئۆپراسیۆنه‌كیان به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ن و درێژه‌یان ده‌بێت له ناو كه‌رتی غه‌زه.
به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانی ئیسرائیل له كاتێكدایه، هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانی دانوستانكار بۆ ئازادكردنی دیله‌كان، گه‌شبینن به‌وه‌ی كه به‌مزووانه بگه‌نه ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی ڕاگرتنی شه‌ڕه‌كه بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، ئه‌مه‌یش له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی زیاتر له 50 دیل له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه.