ئێسه له ئه‌مه‌ریكا ''
جیرۆنتۆكراسی'' به‌شێكی دیاره له وشه‌سازی كه به حكوومه‌تێك ده‌گوترێ، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، به جۆرێك له ڕووی ته‌مه‌نه‌وه زۆر له خه‌ڵكه پێگه‌یشتووه‌كانی وڵاته‌كه به‌ته‌مه‌نترن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیموكراته‌كان و كۆمارییه‌كان كه‌م شت هه‌یه له‌سه‌ری كۆك بن، به‌ڵام هه‌ردوولا پێیان وایه كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر به‌ته‌مه‌نن.
به‌مدواییانه زۆر شت ده‌گوترێ له‌باره‌ی ته‌مه‌نی هه‌ردوو سه‌كرده ڕكابه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن كه ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌دایكبوونیه‌تی و پێ ده‌نێته 81 ساڵییه‌وه، به‌ته‌مه‌نترین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه له مێژووی وڵاته‌كه، هه‌روه‌ها دۆناڵد تره‌مپ، ڕكابه‌ری پیاوه پیره‌كه له 77مین ساڵی ته‌مه‌نیدایه.
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ته‌نیا ئه‌م دوو سه‌ركرده دیاره‌ی ئه‌مه‌ریكا له بهتهمهنترینهكان نین، ئێسته نانسی پیلۆسی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا كه ته‌مه‌نی 83 ساڵه، ئاماده‌سازی ده‌كات بۆ دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی، هه‌روه‌ها سه‌ركرده‌یه‌كی تر له كۆمارییه‌كان چاك گراسلی كۆماریخوازه كه 90 ساڵه و به‌ته‌مه‌نترین سیناتۆره له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا.
كه‌واته وادیاره ئه‌مه‌ریكا كێشه‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌ركرده‌ی هه‌بووه له ماوه‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه سه‌ركرده پیره‌كان له‌وه بترسن كورسییه‌كانیان جێبهێڵن و وڵات به‌ره‌و ئاقارێكی نادیار هه‌نگاو بنێت.
تا ئاستێكی زۆر شتێكی ئاساییه به‌ته‌مه‌ن بیت و سه‌ركرده بیت له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌مه‌یش به‌و پێیه‌ی كه ناوی ''سێنێت'' ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا له وشه‌ی لاتینی ''سێنێكس''ی لاتینییه‌وه هاتووه كه به مانای پیاوی پیر دێت.
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌موو كات سێنێت شوێنی بیره گه‌وره‌كانی وڵات بوون له پیاو و له ژن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌گوزه‌رێت شتێكی ئاسایی نییه به‌و پێیه‌ی كه تێكڕای ته‌مه‌نی ئه‌ندامانی كۆنگرێس 65 ساڵه، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێسته نه‌وه‌یه‌كی زۆر پیر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
پرۆفیسۆر كیڤن مونگهر ده‌ڵێ، له ماوه‌ی پێشوودا كه‌سانی ته‌مه‌ن 50 بۆ 60 ساڵ به‌هۆی ئه‌زموونه‌كه‌یانه‌وه وڵاتیان به‌ڕێوه ده‌برد و ئه‌مه شتێكی ئاسایی بوو، به‌ڵام ئێسته ته‌مه‌ن 80 ساڵانه‌كان به‌ره‌وه سه‌ره‌وه وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن، ئه‌مه‌یش شتێكی نامۆیه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا.
مونگهر پێی وایه چه‌ند هۆكارێك هه‌ن كه ئه‌م سیاسییه به‌ته‌مه‌نانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا هێشتووه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا هه‌موو سه‌ركرده‌كان خولیای كه‌سییان بۆ ده‌سه‌ڵات هه‌یه و ئاماده نین واز له كورسییه‌كانیان بهێنن، كه‌واته ده‌توانرێت بگوترێت هۆكاری تاكه‌كه‌سی ڕۆڵی هه‌یه، هۆكارێكی تر بریتییه له سیستمی ئه‌مه‌ریكی خۆی، له ئه‌مه‌ریكا یاسایه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سیاسییه‌كان دیاری بكات.
یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان بریتییه له‌وه‌ی كه له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، له ئه‌مه‌ریكا ''به‌یبی بووم'' ڕووی دا، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ی له نێوان ساڵانی 1946 بۆ 1964 ڕێژه‌ی له‌دایكبوون زۆر زیاتر بوو له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا، به‌شێكی سیاسییه‌كانی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ر به‌و نه‌وه‌یه‌ن و باڵیان به‌سه‌ر سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌دا كێشاوه.
ئێسته ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێزارن له سه‌ركرده پیره‌كان و به‌نیازن گۆڕانكاری ئه‌نجام بده‌ن، ڕه‌نگه بایدن یه‌كه‌م كه‌س بێت كه به‌هۆی ته‌مه‌نییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه.
ئه‌گه‌ره‌كانی شكستی بایدن ڕوو له هه‌ڵكشانن، له كۆتا ڕاپرسییهكاندا ده‌ركه‌وتووه كه زۆر له چینی لاو له ئه‌مه‌ریكا بڕیاریان داوه ده‌نگ به بایدن نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆی سیاسه‌تی پشتگیریكردنی ڕه‌های له ئیسرائیل، زۆر له ده‌نگده‌ره عه‌ره‌به‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆیان له‌و سه‌رۆكه به‌دوور ده‌گرن له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
به‌ڵام هێشتا هیوایه‌كی ماوه بۆ بایدن و یه‌كێك له خاڵه به‌هێزه‌كانی بریتییه له‌وه‌ی كه توانیویه‌تی له ڕووی ئابوورییه‌وه ئه‌مه‌ریكا ببووژێنێته‌وه. به‌مدواییه دكتۆر جیڵ بایدن خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا گوتی، مێرده‌كه‌م هێشتا كاره‌كانی به كۆتایی نه‌هێناوه و دووباره خۆی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه، هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه بایدن توانای به‌رده‌وامبوون و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مه‌ریكای هه‌یه.
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ریكا قه‌یرانی سه‌ركرده‌ی هه‌یه، ڕكابه‌ره‌كه‌ی بایدن، تره‌مپه، ئه‌ویش ته‌نیا چوار ساڵ له بایدن بچووكتره، به پێچه‌وانه‌ی بایدنه‌وه تره‌مپ كه‌سایه‌تییه‌كی تووڕه‌ی هه‌یه و كه‌متر توانای خۆ كۆنترۆڵكردنی هه‌یه به‌راورد به بایدن، باڵام هێشتا تره‌مپ ئه‌گه‌ری زیاتره بۆ دووباره سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌مه‌ریكا.
ئێسته ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك ساڵ ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا (2024) و بایدن له پێنج ڕاپرسی سه‌ره‌كیدا له دوای دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌یه.
كه‌واته ئه‌مه‌ریكییه‌كان بێزارن له بایدن و ده‌یانه‌وێت بیگۆڕن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خێزانه‌كه‌ی و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێن بایدن ده‌توانێت دووباره خۆی هه‌ڵبژێرێته‌وه و سه‌ربكه‌وێت.
وه‌ك باس كرا، چه‌ند هۆكارێك هه‌ن وا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ره‌كانی دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی بایدن لاواز بێت و دیارترینیان بریتین له هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی، شه‌ڕی غه‌زه و ڕێگری نه‌كردن له درێژه‌دان به شه‌ڕه بێكۆتاكان و لاواز بوون به‌رانبه‌ر به دوژمنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك ئێران و چین.