مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، پێشوازیی له بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا كرد كه ئه‌مڕۆ له دهۆك به‌شداریی له كۆڕبه‌ندی مێپس ده‌كات.
دوای پێشوازییه‌كه‌ی، جۆنسن وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رای گه‌یاند، خۆشحاڵم جارێكی تر له كوردستان‌م و له‌و شوێنه‌م كه پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه، چونكه پێشمه‌رگه ئێمه‌ی له داعش پاراست.
هه‌روه‌ها گوتی، شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆر پێشكه‌وتوون و هه‌ست ده‌كه‌م له كوردستان له ماڵی خۆمم.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشتری به‌ریتانیا ئه‌وه‌ی گوت كه له شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلی جاگوار و لهندرۆڤهرم لێخوڕیوه. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كه پێویسته گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان له‌نده‌ن و هه‌ولێر هه‌بێت و هه‌ناری زیاتریشمان بۆ ره‌وانه بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له قسه‌كانی دووپاتی كرده‌وه كه پلانی چاكسازیی مه‌سروور بارزانی، پلانێكی گرنگه و پێشخستنی هێناوه.