ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ته‌قه‌یان له‌ نووسینگه‌ی‌ د. شاخه‌وان عه‌بدوڵا كرد گیران

:: PM:05:17:20/11/2023 ‌
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ته‌ناهیی له‌ كه‌ركووك، هه‌واڵی‌ گرتنی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ بۆ "وشه‌" پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ته‌قه‌یان له‌ نووسینگه‌ی‌ د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق كردبوو. 

د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ پێناو به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی‌ خه‌ڵك نووسینگه‌ی‌ له‌ كه‌ركووك كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ته‌قه‌ له‌ نووسینگه‌كه‌ی‌ كرا. 

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ته‌ناهیی له‌ كه‌ركووك، بۆ "وشه‌" گوتی‌، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری "تۆیۆتا كامری‌" له‌ كه‌ركووك ته‌قه‌ی له‌ نووسینگه‌ی د.شاخه‌وان عه‌بدوڵا كرد، تۆمه‌تباره‌كه‌ گیرا.

روونیشی‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوای به‌دواداچوونی ورد له‌ ڕێی كامێراكانی چاودێری توانراوه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كان بگیرێن كه‌ سێ‌ كه‌س بوون ئێسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێ‌.
 



وشە - وشه‌