ماڵپەڕی ''
BBC''ى بەریتانی لێدوانی چەند رووسییەکى وەرگرتووە کە لە سەرەتاى شەڕی ئۆکرایناوە چونەتە رووسیا، بەپێی راپۆرتێکى ماڵپەڕەکە، رووسەکان ئاواتەخوازن پاسپۆرتى ئۆکراینى بەدەست بهێنن.
پێشتر ئاژانسی خزمەتگوزاریی دەوڵەتی ئۆکراینا ڕای گەیاند بوو، کە هەموو هاووڵاتییە بیانییەکان بێ جیاوازی و دوور لە بنەمای ئیتنی هەلی یەکسانیان هەیە بۆ ئەوەی ببنە خاوەنی پاسپۆرتی ئۆکراینی.
دوای ڕاگەیاندنی شەڕ و هاتنی سوپای ڕووسیا بۆ ناو خاکەکەی، ئۆکراینا چەند هەنگاوێکی نا بەمەبەستی سنووردارکردنی پێدانی ئیقامە بەو کەسانەی کە لە هەردوو وڵاتی ڕووسیا و بیلاڕووسیاوە دەهاتتنە ناو ئۆکراینیاوە.
بەڵام ئێستە زۆرێک لە ڕووسەکان، تامەزرۆن بۆ وەرگرتنی پاسپۆرتی ئۆکراینا و داوا لەو وڵاتە دەکەن هاونیشتیمانی بوونیان قبووڵ بکات.
مەبەستی سەرەکی ئەو خواستەی ڕووسەکان بۆ وەرگرتنی بەڵگەنامەی بە هاونیشتیمانی بوون لە ئۆکراینا بۆ پەیداکردنی کارێکى یاسایی و گونجاوە لەو وڵاتە.
ئێستە نزیکەی 150 ڕووسی لە ئۆکراینا بوونەتە خاوەنی مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی، 17 هەزاری تریان چاوەڕێی ئەوەن ببنە خاوەنی بەڵگەنامەی مانەوەی هەمیشەی.
لە بەرانبەر ئەمەدا ڕووسیا دەڵێ، هەرکەسێک ببێتە خاوەنی بەڵگەنامەی مانەوەی هەمیشەیی لە ئۆکراینا، ئەوا مافی هاووڵاتیبوونی ڕووسی لێ دەسەندرێتەوە.
لە 24 شوباتی 2022 ڕووسیا هێرشی زەمینی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکرد و تا ئێستا شەڕ بەردەوامە، لەم نێوەندەدا چەندان کەس لەسەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاوارە بوون و ئێستەیش ئەو ئۆکراینییانەی کە لایەکیان ڕووسییە و لایەکیان ئۆکراینییە، دەیانەوێت پاسپۆرت و مافی مانەوەی هەمیشەیی ئۆکراینا بەدەست بهێنن.