ئەوانەی شەكرەیان هەیە پێویستە چەرەزات بخۆن

:: PM:07:12:20/11/2023 ‌

رەنگە زۆرجار ئەوەمان بیستبێت كە چەرەزات باشە، هاوكات دەشزانین كە نەخۆشی شەكرە بە هەموو جۆرەكانییەوە، یەكێكە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان و چەندان كاریگەریی مەترسیداری هەیە، بەڵام چەرەزات چۆن سوود بە نەخۆشانی شەكرە دەگەیەنێت؟

زانایان لە زانكۆی هواچۆنگی چینی بۆ زانست و تەكنۆلۆجیا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە خواردنی چەرەزات، مەترسیی مردن بە هۆی دووەم جۆری نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە، كاتێك كۆواری " The Journal of Nutrition "، ئاماژەی كرد كە توێژەران شیكردنەوەیان بۆ داتای بەشدارانی رووپێویی نیشتمانی بۆ پشكنینی تەنەدروستی و خۆراك لە 1999 بۆ 2014 كرد، لەو ماوەیە چاودێریی دۆخی تەندروستی 35632 كەسیان كرد كە 1174یان مردن. 

وەك توێژەران باسی دەكەن، زۆر خواردنی چەرەزات پێوەندی بە كەمبوونەوەی مەترسیی مردن بە هەموو ه‌وكارەكان هەبووە، لەوانەش دووەم جۆری نەخۆشی شەكرە، كاتێك دەركەوت كە هەر كاتێك خواردنی چەرەزات زیادی كردبێت، مەترسیی مردن كەمتر بووە، لەسەر ئەو بنەمایەش توێژەران گۆڕانكارییان لە شێوازی ژیان و سیستمی خۆراك و ماوەی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە و ئاستی هیمۆگڵۆبینی شەكرە، شیكاریی A1C كرد.

توێژەران بۆیان دەركەوت كە خواردنی بڕێك چەرەزات لەجیاتی بڕێك گۆشتی سوور و گۆشتی دروستكراو و دانەوێڵەی چارەسەركراو و هێلكە و بەرهەمەكانی ئەلبان، بووە هۆی كەمبوونەوەی مەترسیی مردن بە هەموو هۆكارەكان بە رێژەی 18 بۆ 22%، توێژەران هۆكارەكەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە رەنگە پێوەندی بە كەمبوونەوەی هەوكردن لە لەشدا هەبێت. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل