نرخی زێڕ له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌یشته به‌رزترین نرخ كه له‌م مانگه‌دا تۆمار كرابێت، دابه‌زینی به‌های دۆلار و به‌رده‌وامیی جه‌نگ، به گرنگترین هۆكاری هه‌ڵكشانی نرخی زێڕ هه‌ژمار ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی dailyfx نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به هه‌زار و 992 دۆلار ده‌فرۆشرێت. نرخی زێڕ له كۆتایی مانگی رابردوو به‌رزترین نرخی له‌وه‌ته‌ی شه‌ش مانگی رابردوو تۆمار كردبوو، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه رووی له دابه‌زین كردبوو.
هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زێڕ، بۆ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژییه‌كان و جه‌نگ ده‌گه‌ڕێته‌وه و جگه له‌مه دابه‌زینی به‌های دۆلار له بازاڕه‌كانی دنیا، وایكردووه نرخی زێڕ به‌رز ببێته‌وه.
له كاتی جه‌نگ و نائارامی، نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه
زێڕ له‌و كاڵا گرانبه‌هایانه‌ی دنیایه كه له كاتی جه‌نگ و نائارامی، نرخه‌كه‌ی زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بێ متمانه‌یی له وه‌به‌رهێنانی كه‌رته‌كانی تر و ترسی وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌گه‌ڕێته‌وه كه خوازیارن سامانه‌كه‌یان به زێڕ بپارێزن.
نرخه‌كانی بۆرسه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر نرخی زێڕ له بازاڕه‌كانی كوردستاندا هه‌یه، ئێسته مسقاڵی زێڕی عه‌یار 24 به 508 هه‌زار دینار، زێڕی عه‌یار 21 بووه 448 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 388 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.