ئیسماعیل حه‌مه رۆژنامه‌نووسه و له واڵی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، بابه‌تێكی نووسیوه و ده‌ڵێ، سالار باسیره ته‌مه‌نی نزیك بووه‌ته‌وه له 70 ساڵ و نزیك 50 ساڵی له تاراوگه به‌سه‌ر بردووه، بۆیه له كتێبێكی 200 لاپه‌ڕه‌یدا ژیانی خۆی نووسیوه، به‌ناوی (ژیانی من له نێوان به‌رداشی نیشتمان و تاراوگه‌دا)، له سه‌ره‌تای كتێبه‌كه‌دا زۆر به كه‌می باسی ژیانی منداڵی خۆی و شاری سلێمانی ده‌كات كه هه‌ندێكی ته‌نیا زانیاریی گشتین.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه نووسیویه‌تی، د. سالار باوكی له سلێمانی ناسراو بووه به‌حه‌مه‌سووری به‌قاڵ، وه‌ك د. سالار باسی ده‌كات باوكی پیاوێكی توندوتیژ بووه، به‌رانبه‌ر دایكی و منداڵه‌كانی ته‌نانه‌ت نه‌یهێشتووه بشخوێنن و چه‌ند جارێك سالاری له خوێندن ده‌رهێناوه و خستوویه‌تیه سه‌ر دوكان، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یش بووه نووسه‌ر له باوكی یاخی بووه و چووه‌ته به‌غدا، له ته‌مه‌نی 20 ساڵی به‌هه‌وڵی خۆی توانیویه‌تی پاسپۆرتی ئێرانی وه‌ربگرێت.
پێویستم به مزگه‌وت و مه‌لا و قورئانخوێن نییه و وه‌سیه‌تم كردووه به گۆرانی و موزیكه‌وه به‌ڕێم بكه‌ن
به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی سالار باسیره
سالار باسیره ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان بووه، به‌ڵام یه‌كێتی به‌بێ وه‌فا وه‌سف ده‌كات و ته‌نانه‌ت په‌شیمانیشه له‌و كاتانه‌ی كه پاره و كاتی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و حزبه به‌سه‌ر بردووه، نووسه‌ر ماوه‌یه‌ك گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و یاریده‌ده‌ری ڕاگری كۆلێژی یاسا بووه له زانكۆی سلیمانی و ئه‌ندامی لیژنه هاوتاكردنی بڕوانامه بیانییه‌كان بووه.
نووسه‌ر په‌رده له‌سه‌ر چه‌ند نهێنیی به‌رپرسانی سلێمانی هه‌ڵده‌داته‌وه و له لاپه‌ڕه 69 ده‌ڵێ، زۆربه‌ی خوێندكارانی كۆلیژه‌كه‌ی ئێمه، قوتابی قبووڵ خاس بوون و به‌شێكیان به‌رپرسی حزبی و سه‌ربازی بوون، ژماره‌یه‌ك له‌وانه دوای لێكۆڵینه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وت كه بڕوانامه‌ی دواناوه‌ندییه‌كه‌یان ساخته‌یه، له‌وانه ناوی وه‌ستا ڕه‌سووڵ ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها له‌و كتێبه‌دا، باسی د. دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین ده‌كات كه بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێك له‌لایه‌ن ئاشتی هه‌ورامییه‌وه، بڕی 350 ده‌فته‌ر دۆلاری پێ دراوه. هه‌روه‌ها د. سالار ده‌ڵێت، له زانكۆی سلێمانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی توێژینه‌وه‌كان نییه و بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگێنرێت و بڵاو بكرێته‌وه، پێویسته ببرێته میسر و خه‌رجی ئه‌و چوون و هه‌ڵسه‌نگاندنه له‌سه‌ر خوێندكاره.
د. سالار باسیره له لاپه‌ڕه 108 ده‌ڵێ، پێویستم به مزگه‌وت و مه‌لا و قورئانخوێن نییه و وه‌سیه‌تم كردووه به گۆرانی و موزیكه‌وه به‌ڕێم بكه‌ن.
له لاپه‌ڕه 155 باسی جه‌بار فه‌رمان ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌رچی زۆر هاوكار و هاوڕێم بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیم تاوان و ناحه‌قی زۆری كردووه و موڵكوماڵی هاووڵاتییانی داگیر كردووه، وازم له هاوڕێیه‌تی هێنا، له هه‌مان لاپه‌ڕه باسی عه‌تا سه‌راوی ده‌كات كه 35 هه‌زار دۆلاری له به‌عس وه‌رگرتووه بۆ تیرۆركردنی ڕۆژنامه‌نووسێكی ئه‌ڵمانی.
له لاپه‌ڕه 158دا نووسه‌ر ده‌ڵێ، عومه‌ر فتاح و دانای ئه‌حمه‌د مه‌جید له كاتی ڕاپه‌ڕینه‌كه‌دا پاره‌ی هه‌رسێ بانكه‌كه‌ی سلێمانییان برد و كه‌سیش نه‌یزانی بۆ كوێ برا، له كاتێكدا ئه‌و پاره‌یه مووچه و مافی خه‌ڵكی سلێمانی بوو، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ عومه‌ر فه‌تاح 18 ملیۆن دۆلاری ڕه‌وانه‌ی كۆمپانیایه‌كی وه‌همی كرد له به‌ریتانیا.